فیچەر - کولیچەی موسڵ: نەریتێکی شیرین
کولیچە شیرینییەکی نەریتییە بووەتە بەشێک لە ناسنامەی کولتووری شاری موسڵ و مێژوویەکی دێرینی هەیە. ئەم شیرینییە لەلایەن کریستیانەکانەوە هێنراوەتە موسڵ و بووەتە نەریتێکی پێویست لە جەژنەکاندا.
موسەینا یونس 25 ساڵە کولیچە دروست دەکات، دەڵێت ئەم شیرینییە بە تامی تایبەت و بۆنی هێلی زۆر لە شارەکانی دیکە جیاوازە. دروستکردنی کولیچە هونەرێکە پێویستی بە ئارامی و وردبینییە.
جاران دروستکردنی کولیچە هۆکارێک بوو بۆ کۆبوونەوەی 40 بۆ 50 ئافرەت، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە کەمبووەتەوە بۆ 4 یان 5 کەس، چونکە خەڵکی زیاتر پشتیان بە کڕینی کولیچەی ئامادەکراو لە بازاڕ بەستووە.
بهشی بكه لە