فیچەر - کونە جنۆکە سەرنجڕاکێسترین شوێنی ناوچەی هەڵەبجە
کونە جنۆکە یەکێکە لە ناوچە سەرنجڕاکێشەکانی پارێزگای هەڵەبجە، لە راستیدا ئەم شوێنە ناوی بەڵخییە و دەکەوێتە گوندی هاوار، بەڵام خەڵکی گوندەکە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان نەچنە ئەم شوێنە بەهۆی زۆری ئاژەڵی دڕندە، پێیان گوتووە کونە جنۆکە، بۆ ئەوەی منداڵەکان بە جۆکە بترسێنن.
ئازاد فایەق، ئەنجوومەنی گوندی هاوار دەڵێ : لە سنووری کونە جنۆکەدا گورگ و پڵنگ و بەراز بینراون. ئێرە ناوچەی بەڵخییە، شاخەکانی بەهۆی بوونی کانیاو و پێداهاتنە خوارەوەی ئاو بەڵخی گرتووەو چەندین دیمەنی جیاوازی دروستکردووە، بۆیە ناوی بەدوو کەوتووە بەڵخی.
بهشی بكه لە