فیچەر - کوێستانەکانی شرنەخ: جوانییەکی سروشتی لە باکووری کوردستان
کوێستانی "سەری روو" لە گوندی نیرێ بە یەکێک لە جوانترین شوێنە سروشتییەکانی شرنەخ دادەنرێت کە هەر ساڵ لە بەهاردا سەرنجی چەندین گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە ڕادەکێشێت.
رەدڤان، شوانێکی ناوچەکە، لەگەڵ کانی هەڵەبجەیی دا ڕووتینی ژیانی کوێستانی بەڕێوە دەبات. ئەو لە کوێستانەکان خواردنی نەریتی ناوچەکە کە "ترشکە" ئامادە دەکات و لە کانیاوە ساردەکانی ناوچەکە چێژ دەبینێت.
چیا سەوزەکان و گوڵە شلێرە سوورەکان دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر دروست دەکەن کە هەست بە ئارامی و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان دەبەخشێت.
بەفری کوێستانەکان تاوەکو ئێستاش بەسەر لووتکە بەرزەکاندا دەبینرێت، ئاوی کانییاوەکان هێندە سارد دەکات کە ناتوانرێت زیاتر لە چەند چرکەیەک دەستی لەنێو دابنرێت.
هەندێک لە دانیشتووانی گوندەکان بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهاری بە کەر و هێستر دەچنە کوێستانەکان، چونکە ڕێگاکان سەختن و بە ئۆتۆمبێل ناتوانرێت پێیان بگەیت.
ئەم کوێستانە تەنها شوێنێکی گەشتیاری نییە، بەڵکو نموونەیەکە لە چۆنیەتی ژیانی نەریتی لە هەرێمی کوردستان.

بهشی بكه لە