فیچەر - گرووپی لەیزین سەمای بالێ

فیچەر - گرووپی لەیزین سەمای بالێ

لە شاری سلێمانی گرووپێکی سەمای بالێ هەیە، کە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیرییە. لەم گرووپەدا کچ و کوڕ لە منداڵییەوە فێری سەمای بالێ دەکرێن. رووبار ئەحمەد راهێنەری سەمای بالێ دەڵێ لە 2004 خەریکی دامەزراندنی گرووپی سەمای بالێ بووم، سەرەتا سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بوو. دوای 16 ساڵ کە گرووپەکەم دامەزراند، سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی هات و بە شەو و رۆژێک دایخست، گوتی ئەم سەمایە حەرامە.

رووبار ئەحمەد دەڵێ "دواتر گرووپێکم دروستکرد و سەر بە وەزارەت رۆشنبیری، لە 2016 بەبێ وەستان خوڵی بەردەواممان کردەوە. ئێستا پێنج ئاستی جیاوازمان هەیە، لە تەمەنی پێنج ساڵی تاوەکو زانکۆ".

 

حەیدەر عومەر ئامادەی کردووە