فیچەر - چوونی مەلا مستەفا بۆ یەکێتی سۆڤیەت
لە ساڵی 1947 دوای رووخاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، مەلا مستەفای بارزانی لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە روو لە یەکێتی سۆڤیەت دەکات، ئەوکاتە لە سنووری شەمزینانی باکووری کوردستانەوە بە چەندین گوند تێپەڕدەبێت.
یەکێک لەو گوندانەی کە شەو لێی ماوەتەوە، گوندی بێمبۆیە، مانەوەی مەلا مستەفا لەم گوندە تاوەکو ئێستاش جێگەی شانازی خەڵکی گوندەکەیە و نەوە بۆ نەوە دەیگێڕنەوە.
ئەوکاتە مەلا مستەفا لەگەل 500 پێشمەرگە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت بەڕێکەوتن، خەڵکی گوندەکانی باکووری کوردستان، وەکو پاسەوان و رێنیشاندەر پێشوازیان لە مەلا مستەفا کرد، تاوەکو گەیشتە سنووری یەکێتی سۆڤیەت.
لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر وەردەگرین.
بهشی بكه لە