فیچەر - خواردنگەیەکی کەلەپووری لە شارباژێڕ یادەوەرییەکانی ڕابردوو زیندوو دەکاتەوە
خواردنگەیەکی کەلەپووری لە شارباژێڕ یادەوەرییەکانی ڕابردوو زیندوو دەکاتەوە
لە قەزای شارباژێڕ، خواردنگەیەکی کەلەپووری دەرگای بۆ میوانەکانی کردەوە، کە تێیدا یادەوەرییەکانی ڕابردوو لە ڕێگەی کەلوپەلی کۆن و کەلەپووری زیندوو دەکرێنەوە. محەممەد مەولوود، خاوەنی خواردنگەکە، ئاماژە بەوە دەکات کە پێداویستی و کەلوپەلە کۆنەکانی لە گوندەکان کڕیوەتەوە، هەروەها خەڵک و ناسیاوانیشی یارمەتییان داوە لە کۆکردنەوەی ئەو کەلوپەلانەدا، چونکە خۆی حەزێکی تایبەتی بۆ شتە کولتوورییەکان هەیە.
محەممەد مەولوود دەڵێت: "سەرەتا ئێرە چایخانە بوو، بەڵام دواتر بیرم لەوە کردەوە کە کەلوپەلی کۆن و کەلەپووری تێدا نمایش بکەم. بە دوو بەڕەی کۆن دەستم پێکرد، کە خەڵک سەرسام بوون پێی، دواتر کەلوپەلی دیکەشم کۆکردەوە."
باسی لەوەش کرد کە ئامادەیە پارە بدات بۆ کڕینی هەر شتێکی کۆن کە خەڵک نەیانەوێت، تەنانەت ئەگەر نرخەکەی گران بێت. ئەو دەڵێت کە سندوقی بوراق و کەلوپەلی مسی کۆنی کڕیوەتەوە، هەروەها کەوچکێکی ماستاوی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1943.
پشتیوان تاڵیب، فەرمانبەرێکە و دەڵێت: "ئێمە لە شارباژێڕ چایخانە و خواردنگەی زۆرمان بینیوە، بەڵام ئێمە ئێرەمان هەڵبژاردووە، چونکە کەشوهەوای ئێرە جیاوازە و هەست دەکەیت لە سەردەمێکی کۆن نان دەخۆیت."
خواردنگەکە زیاتر لە 1000 پارچە کەلوپەلی کۆنی تێدایە، کە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 80 ساڵدایە.

بهشی بكه لە