فیچەر - هونەرمەندێکی باکووری کوردستان قەڵای هەولێر دەکاتە تابلۆ

فیچەر - هونەرمەندێکی باکووری کوردستان قەڵای هەولێر دەکاتە تابلۆ
حەسەن حوسێن دەڤەچی، کە بە ناوی هونەریی "مالمیمی" ناسراوە، شێوەکارێکی ناوداری کوردی ئەنادۆڵی ناوینە کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە. ئەو یەکێکە لەو هونەرمەندە کوردانەی باکووری کوردستان کە بە کاری هونەری خۆیەوە ناسراوە.
ساڵی 2024 بۆ یەکەمجار سەردانی کوردستانی کرد. ئەو تەنانەت هیچ شوێنێکی لە باکووری کوردستانی نەبینیوە، چونکە ڕێگەیان نەداوە سەردانی باکووری نیشتمان بکات. ئەم سەردانە بۆ کردنەوەی پێشانگەیەکی تایبەت بوو لە هەولێر.
پێشانگەکە بە هاوکاری و بانگهێشتی ئەنیستیتیوتی گۆتەی ئەڵمانی لە هەولێر کرایەوە. وەکو خۆی دەڵێت، گەشتی کوردستان بۆ ئەو هەنگاوێکی گرنگ بوو تاکو لە نزیکەوە بە وەڵاتەکەی خۆی ئاشنا بێت.
یەکێک لەو شتانەی لە هەولێر پێی سەرسام دەبێت قەڵای هەولێر و مێژووی درێژی ئەو قەڵایەیە. ئەم سەرسوڕمانە وای لێکرد لە گەڕانەوەیدا بڕیار بدات تابلۆیەک بۆ قەڵای هەولێر بنەخشێنێت. وەکو خۆی دەڵێت، ئەم تابلۆیە یەکێکە لە کارە هونەرییە هەرە خۆشەویستەکانی ژیانی.
کاری هونەری مالمیمی نیشاندەری پەیوەندی قووڵی هونەرمەندی کوردی بە مێژوو و کولتووری نیشتمانە، هەروەها دەرخەری گرنگی هەولێر و مێژووی کۆنی وەکو سەرچاوەیەکی ئیلهام بۆ هونەرمەندانی کورد.