فیچەر – مام هادی، وەرزشوانێکی تەمەن 80 ساڵ
مام هادی، کەسێکی دانیشتووی شاری سلێمانییە، تەمەنی 80 ساڵە و هەموو رۆژێک دەچێتە هۆڵی لەشجوانی بۆ وەرزش کردن.
مام هادی دەڵێ، نەخۆشی ئینزیلاقم هەبوو، دکتۆر دەرمانی زۆری بۆ دانابووم، بەڵام لەگەل دکتۆرەکەم قسەم کرد و گوتم دەچم بۆ وەرزش و دەرمانەکانم ناخۆم. ئێستا مام هادی ماوەی چەند ساڵێکە دەچێتە وەرزش و راهێنەرەکان مانگانە کۆرسەکانی وەرزشی بۆ دەگۆڕن، بۆیە تەندروستی باشترە و هیچ دەرمانێک ناخوات.
بهشی بكه لە