فیچەر - مامۆستایەک وانەی فیزیا دەکاتە یاریی دەستی منداڵان

فیچەر - مامۆستایەک وانەی فیزیا دەکاتە یاریی دەستی منداڵان
مامۆستایەک وانەی فیزیا دەکاتە یاریی دەستی منداڵان
لە گوندی وێنەی سەر بە قەزای پێنجوێن. مامۆستا ئالان قەرەداخی، وانە وشکەکانی فیزیای لەنێو کتێبەکان دەرهێناوە و لەنێو سرووشت و پۆلە سادەکەیدا بەرجەستەیان دەکات. قوتابییەکانی بە تامەزرۆییەوە یاسا زانستییەکان فێردەبن.
ئالان، بە جلێکی سادەوە قوتابییەکانی دەباتە دەرەوە و بە کەلوپەلی سادە، بیردۆزە ئاڵۆزەکان رووندەکاتەوە. ئەو بڕیاریداوە زانست تەنیا لەنێو چوارچێوەی پۆلدا نەهێڵێتەوە، بەڵکو بیکاتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی قوتابییەکانی. کارگێڕی قوتابخانەکەش پاڵپشتیی دەکەن و بە هیوان لەسەر داهێنانەکانی بەردەوام بێت.
ئەو مامۆستا گەنجە، هەفتانە نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە سلێمانییەوە دەبڕێت بۆ ئەوەی بگاتە قوتابخانەکەی.
جیهانی ئالان تەنیا پۆل و سرووشت نییە، ژوورە بچووکەکەی کردووەتە تاقیگەیەک بۆ داهێنان. بە سوودوەرگرتن لە زانستەکەی، رۆبۆتی سەربازی و ئامێری زیرەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی ماڵەوە دروستکردووە. لەم ئەزموونەوە، داوایەک ئاراستەی بەرپرسانی پەروەردە دەکات.
ئەو مامۆستایە، خاوەنی 20 کتێبی چاپکراوە لە بوارە جیاوازەکاندا.