فیچەر - بەرهەمهێنانی زەیتی ماری رەش لە قەزای دووکان
لە قەزای دووکان گەنجێک بەناوی نەوشیروان، لە ماڵەکەیدا 60 ماری رەش هەیە و لەگەڵ هاوژینەکەی بەخێویان دەکات. ئەم گەنجە کوردە سەرەتا وەکو حەزێک مارە رەشەکانی بەخێودەکرد، دواتر لەگەڵ خێزانەکەی بیری لە سوود وەرگرتن لە مارەکان کردووەتەوە، نزیکەی 5 ساڵە ئەم ژن و مێردە گەنجە، لە کاژی مارە رەشەکان زەیت دروستدەکان.
نەوشیروان دەڵێ: زەیتی ئەسلی ماری رەش دروستدەکەین، کە بۆ چەند نەخۆشییەکی وەکو قژهەڵوەرین و نەهاتنی ریش و هەروەها ئازاری جومگەکان بەکاردەهێنرێت. مار لە ساڵێکدا 4 جار پێستەکەی دەگۆڕێت، نەوشیروان دەڵێ، پرۆسەی دروستکردنی زەیتی مار، 45 رۆژی پێدەچێت.
بهشی بكه لە