فیچەر - گۆرانیبێژێکی ڕواندز پێنج ساڵە دەنگی حەسەن زیرەک زیندوو دەکاتەوە

فیچەر - گۆرانیبێژێکی ڕواندز پێنج ساڵە دەنگی حەسەن زیرەک زیندوو دەکاتەوە
لە ڕواندز، مەحموود حەسەن، کە بە "مەحموود زیرەک" ناسراوە، پێنج ساڵە ژیانی تەرخان کردووە بۆ گوتنەوەی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک.

لە فیچەرێکی ڕووداودا، مەحموود دەڵێت "عەشق و خۆشەویستیم بۆ حەسەن زیرەک وایکردووە گۆرانییەکانی ببنە بەشێک لە ژیانم".

ئەم گۆرانیبێژە ڕواندزییە تەنیا لە دەنگدا نا، بەڵکو لە شێوازی جلوبەرگیشدا هەوڵی داوە لە حەسەن زیرەک بچێت. ئەو دەڵێت "ئاواتم بوو بە زیندوویی حەسەن زیرەک ببینم، بەڵام نەمتوانی".

سروشتی جوانی ڕواندز و دەوروبەری بووەتە شوێنی سەرەکی گۆرانی گوتنەوەی مەحموود. ڕۆژانە لە گردو بەرزاییەکانی ناوچەکە دەنگی بەرز دەکاتەوە و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک دەڵێتەوە.

کێشەی سەرەکی مەحموود تێکچوونی ئامێرە میوزیکییەکەیەتی، بەڵام میوزیکژەنەکانی ڕواندز بەردەوام هاوکاری دەکەن و چاکیدەکەنەوە.

لە کۆتاییدا، مەحموود جگە لە گۆرانی و مۆسیقا، کەسێکی سروشتدۆست و ژینگەپارێزە. تەنانەت لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوەش، هەر بە گۆرانی گوتنەوە کات بەسەر دەبات.