فیچەر - وێنەکانی کۆیە

فیچەر - وێنەکانی کۆیە

دەچینە قەزای کۆیە، یەکێک لە قەزا ناودارەکانی پارێزگای هەولێر، ئەم قەزایە بە شاری شاعیر و هونەرمەندە دیارەکانی کورد ناسراوە، دیارترینیان حاجی قادری کۆیی و دڵدار خاوەنی سروودی ئەی رەقیبە.
لە کۆیە باس لە وێنەگرێکی شارەکە دەکەین کە لە ساڵی 1975 تاوەکو ئێستا ستۆدیۆیەکی وێنەگرتنی هەیە و لە وێنەگرتن بەردەوامە.
ئەم وێنەگرە ناوی محەممەد مەهدییە. محەممەد مەهدی لە کامێرای شەمسی دەستی بە وێنەگرتن کردووە، تاوەکو گەیشتووەتە ئەم کامێرا پێشکەوتووەکانی ئەم سەردەمە. بە کامێراکانی وێنەی کەسایەتی و شوێنە ناودارەکانی کۆیەی گرتووە.
وێنەی هەندەک شوێنی کۆیەی پاراستووە، کە ئێستا شوێنەکان نەماون و تێکدراون.
لەم فیچەرەدا وێنە ئەرشیڤییەکانی کۆیە لە چاوی کامێرای محەممەد مەهدییەوە دەبینین.