فیچەر - مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کەلەپووری کوردی لە شاری کۆیە
لە هەوڵێکی تایبەتدا بۆ پاراستنی کەلەپووری کوردی، مۆزەخانەیەکی تایبەت لە شاری کۆیە لە 26ی تشرینی دووەمی 2024 کرایەوە. ئەم مۆزەخانەیە کە لەلایەن شاڵاو مدیرەوە بەڕێوەدەبرێت، نزیکەی 40 هەزار پارچە کەلوپەلی کەلەپووری تێدا کۆکراوەتەوە.
شاڵاو مدیر، خاوەنی مۆزەخانەکە بە ڕووداوی ڕاگەیاند: "کەلوپەلەکانمان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان کۆکردووەتەوە، لەوانە هەولێر، سلێمانی، کەرکوک، ڕانیە، چوارقوڕنە، حاجیاوا، قەڵادزێ و کۆیە". ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە هەموو کەلوپەلەکان بە پارە کڕدراون و بەشێکیان گرانبەهان.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە، بەهای چوونە ژوورەوە بۆ مۆزەخانەکە هەزار دینارە، ئەمەش تەنها بۆ دابینکردنی کرێی شوێنەکە و مووچەی فەرمانبەرانە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێک لە کەلوپەلەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هەزار ساڵ پێش ئێستا.
خاوەنی مۆزەخانەکە داوای لە حکومەت کرد زەوییەکی بۆ دابین بکات بۆ دروستکردنی بینایەکی تایبەت، تاوەکو بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر خزمەت بە کەلەپووری کوردی بکات و کرێی چوونە ژوورەوەش نەمێنێت.
ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پاراستنی میراتی کولتووری کورد و ناساندنی بە نەوەی نوێ و میوانە بیانییەکان، بەتایبەت لە کاتێکدا کە زۆر لە کەلوپەلە کەلەپوورییەکان لە مەترسی لەناوچووندان.

بهشی بكه لە