فیچەر - گەنجینەیەکی مێژوویی لە گوندی گوڵەخانە
لە گوندێکی بچووکی سەر بە قەزای خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، گەنجینەیەکی مێژوویی نایاب هەیە کە چیرۆکی نەگوتراوەی کوردستان دەگێڕێتەوە. ئەمە مۆزەخانەی تایبەتی محەممەدی حاجی مەحموودە، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە.
مۆزەخانەکە زیاتر لە سەد ساڵ مێژووی کوردستان لەخۆ دەگرێت. کەرەستەکان هەندێکیان تەمەنیان دەگاتە سەدەی حەڤدەهەم.
یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی مۆزەخانەکە، فایلە مێژووییەکانن کە لە دوای راپەڕینی 1991 دەستیان بەسەرداگیراوە. ئەم بەڵگەنامانە پەردە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی پێشووی عێراق لادەدەن، زانیاری نهێنی و ورد لەخۆ دەگرن.
بەشێکی تایبەت لە مۆزەخانەکە باس لە کەرەستە کشتوکاڵییەکان دەکات، پیشانی دەدات چۆن باوباپیرانمان زەوییان کێڵاوە. مەشکە، مەنجەڵی بەردین و کەرەستەکانی ناوماڵ، وێنەیەکی ڕاستەقینەی ژیانی رۆژانەی کۆمەڵگەی کوردی پێشوو لە مۆزەخانەکەدا هەن.
بەشی چەک و تەقەمەنی مۆزەخانەکە گەواهیدەری قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی ناوچەکەیە. لەم بەشەدا چەکی جۆراوجۆر لە سەردەمی تەیموری لەنگەوە تاوەکو جەنگە جیهانییەکان نمایشکراون، هەندێکیان هی وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندان.
کۆمەڵێک ئامێری پەیوەندی کۆنیش لە مۆزەخانەکەدا پارێزراون. رادیۆی بچووکی شاخ، دووربینی سەربازی و کامێرا کۆنەکان، گێڕەرەوەی چیرۆکی خەباتی پڕ لە قارەمانیی گەلی کوردن.
محەممەدی حاجی مەحموود ئەم مۆزەخانەیەی وەک پردێک لە نێوان رابردوو و ئێستادا دادەنێت. بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو بزانن لە کوێوە هاتوون و بۆ کوێ دەچن. ئەم مۆزەخانەیە نموونەیەکی بەرچاوی هەوڵەکانی پاراستنی میراتی کەلتووری و مێژوویی کوردستانە.

بهشی بكه لە