فیچەر - مۆزەخانەی شەڕ لە پەکین | پاراستنی یادەوەریی 20 ملیۆن قوربانی
مۆزەخانەی شەڕ لە پەکین | پاراستنی یادەوەریی 20 ملیۆن قوربانی
لە پەکینی پایتەختی چین، مۆزەخانەیەک کراوەتەوە کە چیرۆکی یەکێک لە خوێناویترین جەنگەکانی مێژووی هاوچەرخ دەگێڕێتەوە. "مۆزەخانەی سەرکەوتن لە شەڕی دژی فاشیست و ژاپۆنییەکان،" بووەتە شوێنێک بۆ پاراستنی یادەوەریی نزیکەی 20 ملیۆن هاووڵاتیی چینی کە لە ماوەی شەڕی نێوان ساڵانی 1937 بۆ 1945 گیانیان لەدەستدا. ئەم مۆزەخانەیە رۆژانە پێشوازی لە نزیکەی 100 هەزار سەردانکەر دەکات و بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پەروەردەی نیشتمانی.
مۆزەخانەکە لەسەر ڕووبەری 12,200 مەتر چوارگۆشە دروستکراوە و سەدان بەڵگەنامە، دۆکیومێنت و کەرەستەی جەنگیی تێدا نمایش کراوە. رووداوە مێژووییەکان بە شێوازێکی نوێ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم نمایش کراون، تاوەکو سەردانکەران، بەتایبەت نەوەی نوێ، بە ئاسانی لە قوربانیدان و بەرگریی گەلەکەیان تێبگەن.
لای شێنگلیانگ، جێگری بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە، ئاماژە بە گرنگیی یادکردنەوەی ئەم مێژووە دەکات و دەڵێت "ئەمە یەکەم سەرکەوتنی تەواوەتیی گەلی چین بوو لە دژی دەستدرێژیی دەرەکی لە سەردەمی مۆدێرندا. ڕۆحی بەرخودان کە لەو سەردەمەدا دروست بوو، ئیلهام بەخشە بۆ ئەوەی باشتر یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە و نرخی ئەو ئاشتییەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە بزانین. گەلی چین قوربانییەکی گەورەی داوە؛ 335 ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوت و زیانە ئابوورییەکانمان بەپێی پێوەری ساڵی 1937، گەیشتە 600 ملیار دۆلار."
لەناو هۆڵەکانی مۆزەخانەکەدا، گەورە و بچووک، خێزانەکان لەگەڵ منداڵەکانیان بەدی دەکرێن. لە چین، هەستی نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنەوە فێری منداڵان دەکرێت و ئەم سەردانانەش بەشێکن لەو پرۆسەیە.
هانزینینگ و ژانگلوکسی، دوو قوتابی سەرەتایی، باسی کاریگەریی سەردانەکەیان دەکەن "هەست بە کاریگەریی گەورەی ڕۆحی ئەو پاڵەوانانە دەکەین، چونکە بەهۆی قوربانیدانی ئەوانەوەیە ئێمە ئەمڕۆ بە ئاسوودەیی دەژین. چیرۆکی پاڵەوانێک بە ناوی (ژاو ییمان) و ئەو نامەیەی پێش مردنی بۆ کوڕەکەی نووسیبوو، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەرمان دانا."
هەستی شانازی و پێزانین بۆ قوربانیدانی باوباپیران لەلایەن زۆربەی سەردانکەرانەوە هاوبەشە.وێن های چاو، مامۆستایەک کە لەگەڵ کۆرپەکەیدا سەردانی مۆزەخانەکەی کردووە، دەڵێ "باوەڕم وایە باوباپیرانمان ڕووبەڕووی سەختییەکی گەورە بوونەتەوە. دەمەوێت منداڵەکەم ئەم مێژووە بزانێت، تەنانەت ئەگەر بەتەواویش تێی نەگات. هەست بە شەپۆلێکی شانازی دەکەم لە دڵمدا و بەختەوەرم کە لەم سەردەمەدا لەدایک بووم."
یەکێک لەو بەشانەی کە سەرنجی سەردانکەران رادەکێشێت، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ نیشاندانی تاکتیکە سەربازییەکان. سی شیاو، یەکێک لە سەردانکەران، دەڵێت "سەرنجڕاکێشترین بەش، ناوچەی پێشانگای 'شەڕی تونێلەکان' بوو کە بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن، ڕۆڵی گرنگی ئەو تاکتیکەی لە کاتی جەنگدا نیشان دەدا. لێرە فێردەبین کە ژیانی ئەمڕۆمان بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە و دەبێت بۆ وڵاتەکەمان تێبکۆشین."
یادکردنەوەی ئەم جەنگە تەنیا لە چوارچێوەی مۆزەخانەکەدا نییە. ساڵانە لە 7ی تەممووز تاوەکو 3ی ئەیلوول، نمایشی سەربازیی گەورە بە ئامادەبوونی سەرۆکی چین و بەرپرسانی باڵا بەڕێوەدەچێت، لە هەموو قوژبنێکی وڵاتدا یادی ئەو بەرگرییە مێژووییە دەکرێتەوە.
ئەمەش وایکردووە کە وڵاتپارێزی لای تاکی چینی لە پێشینەی هەموو شتێکەوە بێت، بەتایبەت کاتێک بیری ئەو ڕاستییە دەکەنەوە کە گەلەکەیان بە چەکی سەرەتایی وەک ڕم و چەکی سادە، ڕووبەڕووی سوپایەکی پێشکەوتووی ژاپۆن بووەوە، بەڵام بەهۆی ئیرادە و خۆشەویستی بۆ نیشتمان، کۆڵیان نەدا و سەرکەوتن.
پرۆدیوسەر: مەهدی فەرەج

بهشی بكه لە