فیچەر - مزگەوتێکی بەردەڕەش تەمەنی 218 ساڵە
مزگەوتی گەورەی دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش 218 ساڵە دروستکراوە. تەواوی مزگەوتەکە لە خشتی قوڕ دروستکراوەو سەری مزگەوتەکە بە کاریتە گیراوە.
دیواری مزگەوتەکە مەترێک ئەستوور دەبێت و بە قوڕ سواخ دراوە. مزگەوتەکە بە وەرزی هاویندا فێنک و لە وەرزی زستانیشدا گەرمە.
زۆربەی رۆژانی هەینی لەم مزگەوتە نوێژی هەینی دەکرێت و خەڵک لە زۆربەی گەڕەکەکان دێنە ئەم مزگەوتە بۆ نوێژی هەینی.
مزگەوتەکە لەسەر 300 مەتر چوارگۆشە لە ساڵی 1805 لە گوندی کۆنی دارەتوو کە ئێستا سەنتەری ناحیەی بەردەڕەشە دروستکراوە.
بهشی بكه لە