فیچەر - سەروپێی موسڵ بەناوبانگترینی عێراقە

فیچەر - سەروپێی موسڵ بەناوبانگترینی عێراقە
یەکێک لە خواردنە خۆش و ناودارەکانی بازاڕی شەعارین لە موسڵ خواردنی سەروپێیە. لە خاوەن چێشتخانەکان کاژێر پێنجی بەیانی دەرگا دەکەنەوەو خەڵکی بۆ خواردنی سەروپێ رووی تێدەکەن.
شاهل پاچەچی، خاوەنی یەکێک لە چێشتخانەکانە و بەناوباگترین سەروپێی هەیە، هەموو رۆژێک لە کاژێر 5ی بەیانی تاوەکو 8 سەرپێ دەفرۆشێت و دواتر تەواودەبێت.
شاهل دەڵێ "خەڵک بۆ خواردنی باش و ناوبانگی باش دێن. من لە باو باپیرانمەوە سەروپێم بۆ ماوەتەوە، باوک و باپیرم پاچەچی بوون. سەروپێ خواردنێکی کەلەپووریی موسڵییە. لە هەموو موسڵ و عێراقدا ناسراوە. ئێمە بە نزیکەیی لە هەشتاکانەوە کاری سەروپێ دەکەین، باوکم ئەحمەد کارەکەی بە میرات بۆ ماوەتەوە و دووکانێکی سەروپێی لە بازاڕی شەعارین کردەوە''. 
پێشتر نرخی سەروپێ زۆر گران نەبوو، بەڵام وەکو خاوەن دووکانەکان باسی دەکەن، ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و ئاژەڵ، نرخی سەروپێش بەرزبووەتەوە.
لە موسڵی کۆن زیاتر لە 10 چێشتخانە له‌ به‌ره‌به‌یانیان سەروپێ دەفرۆشن، زیاتر لە وەرزی زستان و بەتایبەت به‌یانیان زۆرترین فرۆشی هەیە. زۆربەی چێشتخانەکان ئێوارانیش پێشکەشی دەکەن.