فیچەر - کۆنترین قاوەخانەی هەولێر تەمەنی 139 ساڵە
لە قووڵایی مێژووی هەولێردا، ئەو شارەی هەر بەرد و دیوارێکی هەڵگری یادگاری و چیرۆکێکە، بۆنێک هەیە کە دەتوانێت دەیان ساڵ لە بیرەوەریی کپکراو زیندوو بکاتەوە. بۆنی قاوە.
ئەمە چیرۆکی "قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی"یە، یەکەمین ناوەندی کۆبوونەوەی ئەویندارانی قاوە لە شارەکەدا، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٨٨٦ دەگەڕێتەوە. هەرچەندە لە ساڵی ١٩٨٣دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕووخێندرا و بۆ ماوەی نزیکەی 40 ساڵ بۆشاییەکی لە ژیانی کۆمەڵایەتیی شاردا بەجێهێشت، بەڵام میراتەکەی هەرگیز لە یادەوەریی خەڵکدا کاڵ نەبووەوە.
ئەمڕۆ، لەناو جەرگەی بازاڕی قەیسەریدا، نەوەکانی عەبۆ گیانێکی نوێیان بەبەر ئەو میراتە بەنرخەدا کردووەتەوە.

بهشی بكه لە