فیچەر - رێوڕەسمی جەژنی کۆمسای لە هەورامانی تەخت

فیچەر - رێوڕەسمی جەژنی کۆمسای لە هەورامانی تەخت

ساڵانە دووجار لە هەورامانی تەخت رێوڕەسمی کۆمسای، یاخود جەژنی پیرشالیار بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەدەچێت. پیرشالیار یەکێکە لە 99 پیرە بەناوبانگەکەی هەورامان لەسەردەمی زەردەشتییەکاندا. نزیکەی هەزار سالە هەورامییەکان بە مەراسیمی ئایینی و زکری دەروێشانە رێورەسمی جیاجیا لە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە.

ساڵانە دووجار ئەم رێوڕەسمە لە هەورامان دەکرێتەوە، جارێک لە مانگی رێبەندان، کە دەکاتە یەکی شوبات. جاری دووەمیش لە 15ی گوڵان بەڕێوەدەچێت. بەشێک لە سەرچاوە مێژووییەکان ئەم بۆنەیە، بۆ چیرۆکێک دەگێڕنەوە، کە پیرشالیار بەهارا خانمی شازادەی بوخارای لە نەخۆشییەک چاکردووەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ کردووەو اەم مەراسیمەی بۆ کراوە.

لە مەراسیمی بەهارەی ئەمساڵدا، لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کودستان و ئێرانیش خەڵک بەشداریان لە جەژنی پیرشالیار کرد. خەڵکی جگە لە بۆنە ئایینییەکە، رێوڕەسمەکەیان وەکو بەهانەیەک بۆ گەشتێکی خۆشی بەهار لە ناوچەکانی هەورامان بەکارهێنا.

سێ ڕۆژ مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت و قوربانی دەکرێت و خواردنی تایبەت ئامادە دەکرێت. هەروەها بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و دەفژەنی و شعر خوێندنەوە و دابەشی کردنی شیرینی، رێوڕەسمەکە خۆشدەکرێت.