فیچەر - سەمیر عەلی میوزیکژەنی کورد لە بەڵجیکا

فیچەر - سەمیر عەلی میوزیکژەنی کورد لە بەڵجیکا

دەچینە بەڵجیکا، لەوێ باس لە ژیانی هونەری میازیکژەنێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان دەکەین. سەمیر عەلی، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە جۆلان لەدایکبووە. لە حەلەب لە ساڵی 1973 دەستی بەکاری میوزیکی کردووەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
سەمیر لە ساڵی 2000 بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی هونەری لەگەڵ هاوژینەکەی سەردانی ئیتاڵیا دەکات و دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە ناگەڕێتەوە حەلەب، بەڵکو دەچێتە بەڵجیکا و تاوەکو ئێستا لەوێ نیشتەجێیە.
لە بەڵجیکا گرووپێکی میوزیکی پێکدێنێ و بەناوی گرووپی لۆ مەمۆ. بەشێک لە پارچە میوزیکەکانی سەمیر عەلی لەلایەن هونەرمەندانی سینەمای کوردی بۆ باگراواندی فیلمەکانیان بەکارهێنراون.