فیچەر - خاتوو سێوەی پیرۆتی: دەنگی دەف لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا

فیچەر - خاتوو سێوەی پیرۆتی: دەنگی دەف لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا

لە جیهانێکدا کە زۆرجار کۆسپ دەخرێتە بەردەم خەونەکان، هەندێک کەس هەن سنوورەکان تێدەپەڕێنن و رێگای خۆیان دەدۆزنەوە. 
ئەمە چیرۆکی ئەو ژنەیە کە لە خانەوادەیەکی مەزهەبیدا، توانی رێگا بکاتەوە بۆ هونەرێکی رۆحانی و کۆن.
سێوەی پیرۆتی، ژەنیارێکی بەهرەمەند کە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ هونەری دەف لە شاری مەهاباد.
سێوە فێرگەی تایبەت بە خۆی هەیە و لەگەڵ خوشکەکەی کافێیەکی داناوە کە دەبێتە شوێنێکی ئارام بۆ خانمان.
سێوە سەرەتا بە ئامێری پیانۆ دەستی بە ژەنین کردووە، دواتر بەهۆی قورسی ئەو ئامێرە، چووەتە سەر فێربوونی دەف. کە پەیوەندی زۆری لەگەڵ فەرهەنگ و کولتووری ناوچەکە هەبوو.
ئێستا سێوە لە فێرگەیەکدا مامۆستای دەفە و ساڵانە نزیکەی 30 فێرخواز فێردەکات کە زۆربەیان خانمان و کچانی شارەکەن.
سێوە لەگەڵ خوشکەکەی لە شاری مەهاباد کافێیەکیان کردەوە، بۆ ئەوەی شوێنێکی تایبەت بێت بە خانمان و خێزان، تاوەکو ژنان بە ئازادی بتوانن لە تێیدا پشوو بدەن.
سێوەی پیرۆتی نموونەی ئەو ژنانەیە کە سەرەڕای رێگرییەکانی خانەوادە و کۆمەڵگە، توانی خەونەکانی بێنێتە دی. 
ئەم ژنە بەهرەمەندە نەک تەنیا ژیانی خۆی گۆڕیوە، بەڵکو رێگای بۆ ژنانی دیکەی شارەکەی خۆشکردووە کە باوەڕ بە تواناکانی خۆیان بهێنن و بۆ دنیایەکی فراوانتردا هەنگاو بنێن.