فیچەر - شەقامەکانی سلێمانی بەناوی شاعیران کراون

فیچەر - شەقامەکانی سلێمانی بەناوی شاعیران کراون


کاتێک دەچیتە سلێمانی، بە هەر شەقامێکدا دەڕۆی ناوی شاعیر یاخود نووسەرێکی لەسەرە، شەقامی مەولەوی، شەقامی سالم و پیرەمێرد، ناوی ئەو شەقامانەیە.
چیرۆکی ناوی ئەم شەقامانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1957 کاتێک ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی نووسراوێک لە رۆژنامەی ژین بڵاویدەکاتەوەو داوا دەکات پێشنیازیان پێبدەن بۆ ئەوەی ناو لە شەقامەکان بنێن.
بۆیە حاجی باقی بەنگینەی شاعیر لە سلێمانی پێشنیاز دەکات، کە ناوی ئەدیب و نووسەر و شاعیرانی شاری سلێمانی لە شەقامەکان بنێن.
بۆیە ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی پێشنیازەکەی قبوڵکرد و ناوی ئەدیب و نووسەر و شاعیرەکانی خستە سەر شەقامەکان.
شەقامێکیش بەناوی بەنگینە ناونراوە.
هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی دەڵێ، ئێستا شەقامەکان بەناوی تاکە کەس ناکەین، بەڵکو بەناوی کۆمەڵ، بۆ نموونە شەقامی بابان، شەقامی مامۆستایان.