فیچەر - شەرارە مەسروور، مامۆستای فیزیا و خاوەنی کافێیەکی هونەری لە مەهاباد
شەرارە مەسروور، ژنە بزنسمانێکی خەڵکی مەهاباد، نموونەیەکی سەرکەوتووی ژنانی کاری ئەو شارەیە کە توانیوییەتی لە نێوان پیشەی مامۆستایی و کاری بزنسدا هاوسەنگی دروستبکات.
لە ساڵی 1986 لە بنەماڵەیەکی رۆشنبیری مەهاباد لەدایکبووە و وەک کچە گەورەی ماڵەوە، دوای کۆچی دوایی باوکی، بەشداری بەڕێوەبردنی کۆمپانیای باوکی دەکات لەگەڵ خوشک و براکانی.
شەرارە کە دەرچووی بەشی فیزیایە و مامۆستای قوتابخانەیەکی مەهابادە، دوای لەدەستدانی باوکی بۆ ماوەی دوو ساڵ وانەگوتنەوەی راگرت. "ئەو کاتە پێویستم بە کارێک هەبوو کە دەروونم ئارام بکاتەوە، بۆیە بیرۆکەی دامەزراندنی کافێیەکی هونەریم بۆ هات" شەرارە بۆ رووداوی گوت.
لە کافێ هونەرییەکەیدا، گۆشەیەکی تایبەتی بۆ شیعرەکانی باوکی تەرخانکردووە، وەک وەفایەک بۆ یادی باوکی. ئێستا ژیانی رۆژانەی لە نێوان قوتابخانە و کافێکەیدا دابەشکردووە. "سەرەڕای سەرقاڵیم بە کاری بزنس، فێرکردنی منداڵان بەشێکی گرنگی ژیانمە و ناتوانم وازی لێبهێنم".

بهشی بكه لە