فیچەر - فرۆشتنی شیری کەر لە ئێران

فیچەر - فرۆشتنی شیری کەر لە ئێران

کاتێک باسی کەر دەکەی، هەر بیرت بۆ لای کار و باری قورس دەچێت، بەڵام لە ئێران زۆرترین فرۆش لەسەر شیری کەرە. 
دەچینە کێلگەی کەرەکانی جەمال شەهرکەن لە شاری شەهریاری تاران. جەمال لە کێگەیەک نزیکەی 50 کەری راگرتووەو رۆژانە شیریان لێبەرهەمدێنێ و وەکو ماست و پەنیر و کەرە دەیانفرۆشێ.
جگە لە شیرەکەی گۆشتەکەی و بە تایبەت رۆنەکەی بازاڕێکی زۆری هەیە لەناوخۆی ئێراندا.
نرخی لیترێک شیری کەر لە ئێران بە زیاتر لە 500 هەزار تمەنە، کە دەکاتە 10 دۆلاری ئەمریکی. چونکە لە ئێران بیروباوەڕ وایە کە شیری کەر سوودی تەندروستی لە ئاژەڵەکانی دیکە زیاترە.
ئەمەش وایکردووە نرخی ماکەر لە ئێران بەرزبێتەوە لە 20 ملیۆن تمنەوە بۆ 30 ملیۆن تمەن.