فیچەر - تەحسین تەها – هونەرمەندی نیشتمان و کوردپەروەری

فیچەر - تەحسین تەها – هونەرمەندی نیشتمان و کوردپەروەری

کاتێک باسی هونەری گۆرانیبێژی دەکەی لە قەزای ئامێدی، جگە لە ئەردەوان و ئەیاز زاخۆیی، ناوێکی دیکەی گەش دەمێنێتەوە لە ئاسمانی هونەری کوردی، ئەویش هونەرمەند تەحسین تەهایە

تەحسین تەھا ساڵی 1941 لە ئامێدی لەدایکبووە. بەهۆی کاری فەرمانبەری باوکی لە زۆر شوێن ژیاوە، دواجار چووەتە بەغدا و لەوێ خۆی فێری ئامێی عوود کردووە. 

ئەگەرچی تەحسین تەها بەشی شانۆگەری تەواوکردووە، بەلام بەهۆی دەنگەخۆشەکەی زیاتر هەزی بە گۆرانی گوتن بووە، بۆیە بووەتە گۆرانیبێژ.

باوکی تەحسین تەها هۆزانڤان بوو زۆربەی شیعرەکانی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری بوون، بۆیە زۆربەی سترانەکانی تەحسین تەها نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری بوون. بەهۆی سترانەکانییەوە چەندینجار لەلایە رژێمی بەعس دەستگیرکراوەو خراوەتە زیندان.

دوای ئازادی ساڵی 1991 گەورەترین ئاهەنگی بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک بەڕێوەبرد، لە ساڵی 1995 بەهۆی نەخۆش لە هۆڵەندا کۆچی دوایی دەکات.