فیچەر - وەستا حەسەنی کورتاندروو
دەچینە قەزای حاجیاوە، لەم قەزایە باسی ژیانی وەستا حەسەنی کورتاندروو دەکەین، وەستا حەسەن 32 ساڵە لەم ناوچەیە کورتان بۆ ئەسپ و کەر و ئێستر دەدوورێت، ئەو لە دووکانێکی بچووکدا بە کەلوپەلی سادە خەریکی کارەکەیەتی.
وەستا حەسەن پێشتر بازاڕێکی باشی هەبوو، بەهۆی زۆری ئەسپ و ئێستر لەناوچەکە بۆ کاری رۆژانە، بەڵام ئێستا کارەکەی بەهۆی کەمبوونەوەی کاری ئەم ئاژەڵانە کەمبووەتەوە.
ئەو رۆژانە دەتوانێ یەک کورتان بدرووێت و نرخی لەنێوان 40 بۆ 90 هەزار دینارە.
بهشی بكه لە