فیچەر - وەلی دێوانە هۆزانڤانە عاشقەکەی کورد
کاتێک باسی وەلی دێوانە دەکرێت، یەکسەر باسی عەشق و خۆشەویستی و قوربایدان دەکەوێتە سەر زمان.
وەلی دێوانە، ناوی وەلیدی کوڕی کوێخا حەمەسووری سۆفی حوسێنی کەچەڵەیە، هەندێ لە سەرچاوەکان دەڵێن لە ساڵی 1826 لە بەکراوا لەدایکبووە، ئەمەش بەشێک لە نووسەرای کورد و لە کۆتاییشدا مامۆستا عەلادین سەججادی پشتڕاستی کردووەتەوە.
وەلی دێوانە، عاشقی کچێک بووە بەناوی شەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناگات بە ئەشقەکەی بەم هۆیەوە سەردەنێتەوە.
لە دوای خۆی دیوانە شعرێک جێدەهێڵێت، کە تاوەکو ئێستا 6 پەرتووک لە شعرەکانی قۆناخ بە قۆناخ کۆکراوەتەوە وەلی دیوانە بە هۆنراوە، ژیانی خۆی و شەم و چیرۆکی عەشقەکەی باسکردووە.
بەشێک لە هۆنراوەکانیشی کراونەتە گۆرانی، وەکو هۆنراوەی "یاران وەستم" کە لەلایەن کەریم کابان کراوەتە گۆرانی و تاوەکو ئێستاش ئەم گۆرانییە بە نەمری لەنێو گوێگرانی کورد ماوەتەوە.