فیچەر - ئەحمەد عوسمان، یەکەم موتەسەریفی هەولێر

فیچەر - ئەحمەد عوسمان، یەکەم موتەسەریفی هەولێر

ئەم فیچەرە باس لە ژیانی کەسێک دەکات، کە یەکەم کەس بووە بووەتە پارێزگاری هەولێر.
ئەو کەسە ئەحمەد عوسمانە، ئەحمەد عوسمان لەسەردەمی عوسمانییەکاندا سەرۆکی شارەوانی هەولێر بوو.
دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، ئەحمەد عوسمان دەکرێتە یەکەم پارێزگاری هەولێر. ئەوکات بە هەولێریان دەگووت لیوا، کە دەکاتە پارێزگای ئێستا و، پارێزگاریش موتەسەریف بوو.
ئەحمەد کوڕی عوسمان بەگی هەولێرییە، لە ساڵی 1879 لەدایکبووە. بەهۆی پەیوەندی باشی لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید، لە ساڵی 1927 ئەحمەدە فەندی دەکرێتە پارێزگاری سلێمانی.

بەهۆی لێهاتوویی و کەسایەتی ئەحمەد عوسمان، لە ساڵی 1931 تاوەکو 1937 دەکرێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئەعیان، لە ساڵی 1939 تاوەکو 1946 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.

ئەحمەد عوسمان، لە ساڵی 1946 کۆچی دوایی کردووە.