فیچەر - چیرۆکی یەکەم قوتابخانەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

فیچەر - چیرۆکی یەکەم قوتابخانەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
لە ساڵی 1913 یەکەم قوتابخانەی کوردی لە بازاڕی خان سەرای ناوەڕاستی شاری خۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە. قوتابخانەکە لەلایەن سمۆی شکاک، بە هاوکاری جەنەڕاڵە رووسەکان کرایەوە. لەم رۆژەدا تەواوی ئامادەبووان وێنەیەکی یادگارییان گرتوو و دواتر بە ئاهەنگێک خۆشی خۆیان دەربڕی.

ئەو رۆژە قایمقامی شارەکە کە بەناوی ئەمیر ئەمجەت کەسێکی فارس بوو، زۆری پێناخۆشدەبێت و بۆیە چایی ناخواتەوە.
تاوەکو ئێستا باڵەخانەی قوتابخانەکە ماوەو ئێستا کراوەتە مۆزەخانەیەکی مێژوویی.

ئەوکاتە لە 29 قوتابی لە قوتابخانەکە هەبوون، لە دوای 4 ساڵ خوێندن دەنێردرانە رووسیا بۆ خوێندن. 

کاکشار ئۆرەمار، نووسەر و لێکۆڵەری کورد لەبارەی ئەو قوتابخانەیە دەڵێ ''ئەوە رۆژێکی مێژوویی پەروەردەی کوردستانی گەورەیە''.