فیچەر - هونەرمەندێکی دێرسیم: سەرەڕای هەژاری، وێنەکێشان ژیانی گەشتر دەکات
لە گوندی گولەچی پارێزگای دێرسم، لە ماڵێکی سادەی بەردین، یڵماز کازانی 52 ساڵان، چیرۆکێکی جیاوازی هونەری دەگێڕێتەوە.
یڵماز، کە وەستای دیوارە، لە زستاندا کە کاری بیناسازی کەم دەبێتەوە، پەنا دەباتە بەر فڵچە و رەنگە هەرزانەکانی وێنەکێشان بۆ دەربڕینی هەستەکانی.
"ئەم رەنگانە هەمان ئەو رەنگە هەرزانانەن کە منداڵان لە قوتابخانە بەکاریان دەهێنن" یڵماز بۆ رووداوی گوت. "کاتێک کارم نییە، رۆحم بەم هونەرە دەحەسێتەوە".
لە منداڵییەوە خولیای وێنەکێشان بووە و سەرەڕای ئەوەی نەیتوانیوە داهاتێکی باش لەم هونەرە بەدەست بهێنێت، بەڵام وازی لێنەهێناوە. ئێستا بە کاری شوانی و کاری دیکە بژێوی ژیانی دوو منداڵە قوتابییەکەی دابین دەکات.
"ئەگەر لە وڵاتێکی دیکە بوومایە، دەوڵەت پشتیووانی لە بەهرەکەم دەکرد" یڵماز وای گوت. "بەڵام من بەردەوام دەبم، چونکە ئەمە رۆحی منە".
یڵماز ئامانجی ئەوە نییە بەناوبانگ ببێت، بەڵکو دەیەوێت منداڵەکانی بگەنە خەونەکانیان و دەرفەتی ئەوەی هەبێت درێژە بە هونەرەکەی بدات. ئەو باوەڕی وایە ئەگەر دەرفەتی پێبدرێت، دەتوانێت ناوی دێرسیم لە جیهاندا بناسێنێت.

بهشی بكه لە