فیچەر - کچێکی تەمەن 13 ساڵ زنجیرە پەرتووکێک دەنووسێت

فیچەر - کچێکی تەمەن 13 ساڵ زنجیرە پەرتووکێک دەنووسێت
لێوان ئالان، کچێکی تەمەن 13 ساڵی شاری سلێمانییە، لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر و خوێندەوار لەدایکبووە، ئەگەرچی باوکی نەماوە، بەڵام بە هاوکاری دایکی دەستی بە خوێندنەوەی پەرتووک کردووە. ئێستا تەمەنی 13 ساڵە و دەستی بە نووسینی زنجیرە پەرتووکێک کردووە.

لێوان جگە لە نووسینی پەرتووک، دەستی وێنەکێشانی هەیە و وێنەی سەر بەرکی پەرتووکەکانی و ناوەوەی لاپەڕەکانیشی بەخۆی دەکێشێت.

لە قوتابخانە بە یەکێک لە خێندکارە زیرەک و لێهاتووەکان دادەنرێت و ناوی لێوان لەپاڵ 10 خوێندکاری دیکە هەڵواسراوە وەکو نووسەرێکی سەرکەوتوو.