دەنگبێژەکانی سەرحەد، دەنگی بەفر و چیاکانی کوردستان

دەنگبێژەکانی سەرحەد، دەنگی بەفر و چیاکانی کوردستان

ئەگەر باس لە هونەری کوردی بکەین، ئەوا دەنگبێژی یەکێکە لە هونەرە رەسەنەکانی کوردستان، بە تایبەت لە باکووری کوردستان، رەنگە بەهۆی سەرما تایبەتەکەی یاخود ئاوە سازگارەکەی بێت، کە سەرحەد بە واری دەنگبێژەکانیباکووری کوردستانناسراوە. 
لە سەرمای زستانی باکووری کوردستان، کە بەفر بە تەواویناوچە گوند نشینییەکانی داپۆشیوە، دەنگبێژەکانی ژوورەکانیان گەرمدەکەنەوە. 
لە ماوەی ژیانی کورددا هەزاران دەنگبێژی کورد هاتوقونە و چوونە، ئەڤادڵێ زەینکێ، یەکێکە رەمزەکانی سەرحەد، کە زیاتر لە سەد ساڵە دەنگبێژەکانی سەرحەد بەیادی ئەو دێنە گۆڤەند و دیوەخانەکان. 
نەجمەدین یەکێکە لە دەنگبێژە ناسراوەکانی گوندی ئالاجای، لە ئەرزڕووم، کە بە دەنگە خۆشەکەی دیوەخانەکانی ئەم ناوەی گەرمکردووە. لە گوند دوای ئەوەی کارەکانیان دەکەن، شەوان دەبێتە دەوری ئەو کەسانەی وشە سازدەکەن لە
حەیرانەکانیان. 
هەوندێکیان سترانی ئەڤینداری و هەندێکیان سەرهەڵدان و شۆڕش و قارەمانێتی، هەندێکیشیان چیرۆکە خەمناکەکانی کورد دەڵێنەوە. نەجمەدین بەزۆری لاسایی
دەنگەکانی شاکرۆ دەکاتەوە، شاکرۆ دەنگبێژێکی ناوداری کوردە لە سەرحەد، کە ئێستا لە ژیاندا نەماوە.