درووستکردنی پووشی موبەریدە
عەبدوڵڵا تاهیر، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی پووشی موبەریدەیە، لە کۆیە. لە سنووری پارێزگای هەولێر تەنیا یەک کارگەی دروستکردنی پووشی موبەریدە هەبوو. عەبدوڵڵا تاهیر دەڵێ "خەڵکی ئێمە دەبوایە بۆ پووش یان لە باشووری عێراق داوای بکات، یاخود دەبوایە لە ئێران هاوردەی بکەین. پووشەکەشیان باش نەبوو، هەوای خۆش نەبوو".
عەبدوڵڵا، لە کۆیە کارگەیەک دادەمەزرێنێ و ئێستا چەند کرێکارێک کاری تێدادەکەن. داوادەکات پووشی موبەریدە لە ئێران و باشووری عێراق هاوردە نەکرێ، بۆ ئەوەی پووشی خۆمان بفرۆشین.
عەبدوڵڵا، لە مانگی 12 دەستی بە دروستکردنی پووشی موبەریدە کردووە بۆ ئەوەی لە هاویندا زۆرترین پووشی لەبەردەستبێت دەڵێ "لە مووسڵ تەلەفۆنیان بۆکردووم تاوەکو پووشیان بۆ بنێرم، چونکە پووشەکەمان بۆنی خۆشە".
عەبدوڵڵا پووشەکەی لە دار چنارەکانی کوردستان دروستدەکات و زۆرجار بەنێو باخە چنارەکاندا دەگەڕێ و دارەکانیان دەکڕێ.