سەمای هیندی، داهێنراوی خوداوەندەکان

سەمای هیندی، داهێنراوی خوداوەندەکان

هیندستان بە وڵاتی سەما و میوزیک ناسراوە، یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاتر لە 50 هەزار سەمای جیاوازی لێدەکرێت، گرووپێکی سەما و میوزیکی هیندی هاتوونەتە
هەرێمی کوردستان و جۆرێک لە سەمای کۆنی هیندی پێشکەشدەکەن، ئەم گرووپە ناوی شوورەستییە و لە ساڵی 1999 دامەزراوە، زیاتر لە 150 ئەندامی هەیە، لەم فیچەرەدا سەمای ئەم گرووپە دەبینین.

چاندنی کوتیا- سەماکارێکی هیندییە دەڵێ "ناوی گرووپەکەمان شورستی پێرفۆرمانس ئارتە، سەمادەکەین بە بەکارهێنانی هەندێک ئامرازی هونەری هیندی و پۆشینی جلی کولتووری رەنگاوڕەنگ. لە سەماکەمان ئامێری میوزیکی پرۆپچی، گەڕبا، داندیا، هۆلۆ و چەتری بەکاردێنین. دڵخۆشین هاتووین بۆ کوردستان و جێگەی شانازیە بۆ ئێمە، بەڕاستی کوردستان وەڵاتێکی جوانە. زیاتر لە مانگێکە راهێنان و ئامادەکاری دەکەم بۆ ئەم فێستیڤاڵە"

شورستی پێرفۆرمانس ئارت گرۆپی هیندی، سەمای هیندی دەکەن و چەندین وەڵات گەڕاون بۆ پیشاندانی ئەم سەمایە و ئاشناکردنی خەڵک بە کولتوورەکەیان. ئاریش بە جەستەیێکی پڕ هێز و جولەی جیاواز سەرپەرشتی گرووپەکە دەکات.

"لە هیندستانەوە لە شاری  گوجراتەوە هاتووین، هەموو ئەندامانی گروپەکە یاری بە ئامرازی داندیا دەکەن، داندیا ئامرازێکی کۆنی هیندیییە، لە هندستان و لە فێستیڤاڵی نەوراتری، خەڵک سەما بە داری داندیا دەکەن و جلی رەنگاوڕەنگ لەبەردەکەن، کە بەشی سەرەوە پێیدەڵێن کێلییە و پێجامە و زێر لەبەردەکەی.ن بە پێی کولتووری ئێمە لەم سەمایەدا جلەکان رەنگاوڕەنگن، سەماکانمان ئێمە پڕن لە وزە و چوڵەی جیاواز".

ئێمەش لەگەڵیان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەرو فێستیڤاڵەکە دەچین، پۆنام پۆسترایا ویستی بندیم بۆ دورستبکات، کە هێمای چاوی سێییەمە لەلای هندوسەکان.

رەنگەکان پیرۆزن، بەپێی بیردۆزی هیندۆسەکان، رەنگ واتای هێزی خوداوەندەکانە بۆ ئەوان، رەنگی شێین خاونەکەی خوداوەندی کریشنایە، کە زۆر خۆشەویستە لای هندوسەکان، جلوبەرگەکانییان و زۆر رەنگی جیاواز دەپۆشن، فێستیڤاڵێکی رەنگەکانیشییان هەیە بۆ زیاتر وەبیر هێنانەوەی هێزی خوداوەندەکانە.

پوونام پۆسترایا، دەڵێ "خەڵکی رۆژئاوای گوجراتم لە وڵاتی هیندستان، هاتووم بۆ کوردستان بۆ نمایشکردنی سەمای هندی و نیشاندانی بەشێک لە کولتوورەکەم،
خۆشحاڵم بەوەی یەکەمجارە لەدەرەوەی نیشتیمانەکەم سەمابکەم و دڵخۆشم کە لە وڵاتێکی وا جوان بم".

بە پێی ئەفسانەکانی هیندۆسی سەما داهێنراوی خوداوەندەکانە،  شورستی پێرفۆرمانس ئارت بە جولە جیاوەزەکان ئارامی دەبەخشن بە خۆیان و بینەرانیشیان.