ئەحمەد دڵزار، بەتەمەنترین هۆزانڤانی کورد

ئەحمەد دڵزار، بەتەمەنترین هۆزانڤانی کورد

دڵزار یەکێکە لە هۆزانڤانە ناودارەکانی کورد، بەتەمەنترین هۆزانڤانی کوردستانە.

دڵزار ناوی تەواوی ئەحمەد مستەفا محەممەد ئاغای حەوێزییە، لە ئێوارەی 8ی یەکی ساڵی1920 لە قەزای کۆیە لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لەدایکبووە، باوکی بەردەوام هۆنراوەی فارسی بۆ دڵزار کردووەتە کوردی و داستانی فیردەوسی بۆ خوێندووەتەوە، بۆ ئەوەی شارەزایی لە شیعر و چیرۆک هەبێت. لەتەمەنی 7 لە حوجرە دەخرێتە بەرخوێندن.

دڵزار، یەکێکبوو لەهاوڕێ نزیکەکانی دڵدار، کە مارشی نەتەوەیی کورد، ئەی رەقیبی نووسیوە. دڵزار یەکەم هۆنراوەی لەساڵی 1940 نووسیوە. لەسەر قوتابخانەیەک، کە دوای چەند مانگێک رووخاوە.

لەگەڵ دڵدار پێکەوە ئەندامی حیزبی شیووعی بوون، ئەو بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە، کە دڵدار پارە قەرزاری دڵزار بوو.

دڵزار لە نێوەڕاستی جەنگی دووەمی جیهانی دەبێتە سەرباز و بەشداری لە جەنگەکە دەکات، باسی ئەوە دەکات، کە 40 کورد بەشدارییان لە جەنگی دووەمی جیهانی کردووە، ژمارەی ریزبەندی سەربازی دڵزار لە جەنگی دووەمی جیهانی هەشت هەزار بوو.

زۆر گوێی لە گۆرانی عەرەبی راگرتووە، یەکێک لەو کەسانەی زۆر دەنگی بەلای دڵزارەوە خۆشبووە، هونەرمەندی ناوداری عەرەب ئەسمەهان بوو.

لە جیهاندا تەنیا 165 هۆزانڤان تەمەنیان گەیشتووەتە 100 ساڵ و زیاتر، بەتەمەنترین هۆزانڤان کۆڵم دی بایلیسی ئێرلەندییە، کە لە تەمەنی 109 ساڵی کۆچی دواییکرد.

دڵزار نەخۆشە و ناتوانی بە رێگەدا بڕوات، بەڵام هەموو بیرەوەرییەکانی ژیانی لەبیرماوەو تاوەکو ئێستاش هۆنراوەکانی خۆی بۆ میوانەکانی دەخوێنێتەوە.