مۆزەخانەی یاریی منداڵان

مۆزەخانەی یاریی منداڵان

لە ئیستەنبووڵ مۆزەخانەیەکی یاری منداڵان هەیە، باڵەخانەی مۆزەخانەکە لە سەدەی 18 دروستکراوە، یاری منداڵانی 100 ساڵ پێش ئێستای لێیە، منداڵان لە مۆزەخانەکە زۆردڵخۆش دەبن، کەسانی گەورەش کاتێک یارییەکانی سەردەمی منداڵی دەبیننەوە، دەگەڕێنەوە بۆ یادگارییەکانی منداڵی، لەم فیچەرەدا یاریی منداڵانی 100 ساڵ لەمەوبەر تاوەکو ئێستا دەبینین.

مۆزەخانەی یاری منداڵان، لە ساڵی 2005 لەلایەن نووسەر و هۆزانڤانی بەناوبانگی تورکیا، سوونای ئاکن، کراوەتەوە، هەزاران جۆر یاری و بووکەلەی منداڵان لەم مۆزەخانەیە هەیە.

سوونای ئاکن، لە ماوەی 20 ساڵدا، جۆرەها یاری منداڵانی سەردەمەکانی کۆنیش کۆدەکاتەوە. لە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان یاری منداڵانی کۆکردووەتەوە، هەر یارییەک یادەوەری کەسێکە، بەشێکیان ئێستا گەورەبوون و بەشێکیشیان هێشتا بچووکن، گەورەکان کاتێک ئەم یاریانە دەبینن، دەگەڕێنەوە بۆ یادگارییەکانی منداڵیان.

نووسەری ئەڵمانی، سباستیان هاڤنەر، لە ئۆتۆبیۆگرافییەکەی خۆی دەڵێ. نەتەوە وەکو منداڵە، لە منداڵی فێری چی بکرێی، کە گەورەبووی بەدوای هەمان شتدا دەگەڕێی.

لە مۆزەخانەکە، سەربازەکانی نازی و هیتلەر و فرۆکەی جەنگی و جۆرەها یاری دیکە دەبینرێن. ئەو بۆمبە ئەتۆمییەش دەبینن، کە ئەمریکا لە جەنگی دووەمی جیهانی لە ژاپۆنیدا.

رۆژانە دەیان گەشتیار و خەڵکی ئیستەنبووڵیش. منداڵەکانیان دێنە ئەم مۆزەخانەیە، خۆشیان لەگەڵ منداڵەکانیان دەگەڕێنەوە سەردەمی منداڵی.