قامشلۆ - شاری خۆشەویستی

قامشلۆ - شاری خۆشەویستی

قامشلۆ یەکێکە لە شارە گەورەو دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان، لەنێو ئەو شارە بازاڕێک هەیە بەناوی بازاڕی عەزرا، یەکێکە لە بازاڕە ناودارەکانی شاری قامشلۆ، ئەو بازاڕە موڵکی جووەکانە و تاوەکو ئێستا کرێی دووکانەکانیان وەردەگرن.

قامشلۆ هاوسنوورە لەگەڵ شاری نسێبین لە باکووری کوردستان. ژمارەی دانیشتووانی قامشلۆ زیاتر لە 185 هەزار کەسە.

نەتەوەکانی کورد و عەرەب و سریان و ئەرمەن لە شاری قامشلۆ دەژین. ئەو شارە بە پێشکەشکردنی خۆشترین نانی بەیانی ناوبانگی دەرکردووە. زۆربەی پێداویستییەکانی بازاڕی تێشتێ کوردین و لە گوندەکان دروستدەکرێن.

بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان قامشلۆ 4 هەزار ساڵ پێش زایین دروستکراوە
فارووق عەبدولحەمید، مامۆستای خانەنشین و خەڵکی قامشلۆ دەڵێ لە دەوروبەری قامشلۆ 27 ئاش هەن.

قامشلۆ بە شاری خۆشەویستی ناسراوە، لە رۆژئاوای کوردستان محەممەد شێخۆ یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی قامشلۆ و رۆژئاوای کوردستان، چەندین سترانی ئەڤینی لەسەر قامشلۆ گوتووە، هەروەها جگەرخوێن ش؛ەری لەسەر قامشلۆ نووسیوە. هەردووکیشیان لە قامشلۆ تەرمەکانیان نێژراون.
بەهۆی بوونی چەمی جەق جەق و زۆری قامیش لەنێو چەمەکە نێوی لێنراوە قامیشلۆ. هەروەها بەهۆی هێڵی شەمەندەفەر کە بەنێو قامشلۆدا دەهات، نێوی سەرخەت و بن خەتی لێنراوە.