عادڵ نادری

عادڵ نادری

عادڵ نادری، یەکێکە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1979 دەستی بە گۆرانیگوتن کردووەو تاوەکو ئیستا تەنیا سێ ئەڵبوومی هەیە، بەڵام گۆرانییەکانی پڕ جۆش و خرۆشن و خەڵکێکی زۆر بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان گوێی لێدەگرن.

ئەو لە ناوچەی هەورامان لەدایکبووە، بۆیە زۆربەی ئاوازەکانی نزیکن لە ناوچەی هەورامان. لە زۆربەی بۆنەی و ئاهەنگەکانی نەورۆز و ئادار بەشداریدەکات و بە هەرچوار شێوەزاری کوردی گۆرانی دەڵێ. لەم فیچەرەدا گوێبیستی چیرۆکی ژیانی عادڵ نادری و گۆرانییەکانی دەبین.
فیچەر, سەرنجڕاکێشترین بابەتی رۆژنامەوانییە. بابەتێکی درامی، هونەریی و داهێنەرانەیە، بایەخ بە لایەنی جوانی دیمەن و قسەی خۆش و کولتوور و بابەتە سەرنجڕاکێش و سۆفتەکانی ژیان دەدات. هەندێک چیرۆکی سەرنجڕاکێشی ژیان هەن، کە ناکرێ بە هەواڵ بڵاوبکرێنەوە، لە فیچەرێکی 5 خولەکیدا بەشێوەیەکی هونەری سەرنجڕاکێش پێشکەش بە بینەران دەکرێن.
ئێمە زیاتر گرنگی بە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و کوردانی تەواوی جیهان دەدەین، لەگەڵ چیرۆکە سەرنجڕاکێشە جیهانییەکان.
لە هەر فیچەرێک تەنیا بایەخ بە یەک لایەنی بابەتەکە دەدەین و بە شێوەیەکی ورد و جوان بۆ بینەرانی رووندەکەینەوە.