وەستاکانی دروستکردنەوەی پیانۆ
یەکێک لە ئامێرە کلاسیکی و سەرنجڕاکێش و دەنگخۆشەکانی جیهان پیانۆیە، بەجۆرەها ئاواز و جۆرەها نۆتە دەتوانی گوێ لە دەنگی پیانۆ بگری، ئاوازی نەرم و هەڵپەڕکێی پێدەژەنرێت. لە ئەڵمانیا دوو وەستای دروستکردن و نۆژەنکردنەوە پیانۆ هەن، کە ماوەی 30 ساڵە کای نۆژەنکردنەوەی پیانۆ دەکەن.
لە دوورەوە، کاتێک بەرەو رووی ئەم دووکانە دەچی، گوێبیستی دەنگی پیانۆ دەبی، دووکانەکە ناوی کلاڤییە ئێکەیە. شوێنەکە جۆرەها پارچەی پیانۆی لێیە.
یۆرگ و گریگۆر، ماوەی 30 ساڵە کاری پانۆچاککردنەوە دەکەن. هەردووکیان بەدرێژایی تەمەنیان پیانۆیان نۆژەنکردووەتەوە. بەڵام بە جیا و هەر یەکەیان شوێنی تایبەتی خۆیان هەبووە.
یۆرگ گراڤنهۆرست، کە پسپۆرە لە چاککردنەوەی پیانۆ دەڵێ "ئەمه پێیدهڵێن مەكینەی پیانۆ، ئێمه بەوردی تەماشای ئەم بەشەدەكەین، بەمە دەڵێن سەری چەكووش، تەماشا دەكەین له چ دۆخێكدایه پێوسیتی بەنوێكردنەوه هەیه یان نا، ئەی ئەم بەشەی چۆنه، كه پێیدهڵێن شوێنگه یاخود ڕووكاری دەنگ. كەڕۆڵی بەهێزكردنی دەنگەكان ئەگێڕێ، كاتێك دەست له كیلی پیانۆكه هەڵدەگریت، دەنگەكه یەكسەر نامێنێت. بۆ ئەوەی ئەوه بەباشی رووبدات ئەم بەشه بەرپرسه، بۆیه تەماشادەكەین بزانین كارەكه بەباشی دەكات. هەندێکجار ئەم بەشە سواوە بۆیه دەیگۆڕین هی تازەی بۆ دادهنێین، تەماشای هەموو بەشەكان دەکەین، بەوردی چاكی دەكەینەوە یاخود دەیگۆڕین".
زۆربەی پیانۆکان ریزێک یاخود 88 کلیلی رەش و سپیان هەیە. 52 کلیلی سپی و 36 کلیلی رەش. واتە پیانۆکە 88 نۆتەی جیاوازی پێدەژەنرێ.
یۆرگ دەڵێ "زۆر بەوریایی ئاگرەكه نزیك دەسکی چەكوشەكه دەكەمەوەو چەكوشەكه رێكدەكەمەوه. بۆ نموونه هەندێکجار چەکووشەکان لاربوون وەك ئەمە، لەوكاتەدا دەتووانم به ئاگرەكه بەوریایی چەكوشەكه رێكبكەمەوە. ئێستا رێكمكردەوه، هاوشێوەی ئەوانی دیكه. كاتێك پیانۆمان بۆ دێت چەکووشەکانی لاربوون بەلای چەپ و بەلای راستدا، بەهاوكاری ئەم ئاگره رێكیان دەكەمەوه".
گریگۆر پیانۆیەکی لەبەردەستە، کە هەمووی نوێکراوەتەوە. زۆر بە وەردی کلیلەکان دەپێوێت و یەک بە یەک دایاندەنێت.
گریگۆر دەڵێ "بەرگی ئەم پیانۆیە بە تەواوی لەلایەن کۆمپانیایەکی ناودار نۆژەنکراوەتەوە، هەروەها تەلی تازەی بۆ دانراوە، زۆر بە جوانی بریقە دەداتەوە. هەموو کێشەکانی نوێکراوەتەوە. هەموویم یەکسانکردەوە. ئێستا کلیلەکان دادەنێم. بۆ ئەوەی کلیلەکان زۆر لە یەک نزیکنەبن، کاخەزیان لەژێر دادەنێم".
بۆ چاککردنەوەی یەک پیانۆ چەند هەفتەیەکمان پێویستە. یۆرگ ئەم پیانۆیەی چاککردووەتەوە، گریگۆریش پارچە میوزیکێکی پێدەژەنی دەژەنێ.
گریگۆر و یۆرگ، ماوەی 4 ساڵە ئەم کارە بە هاوبەشی و لە یەک دووکان دەکەن. پیانۆی کۆنسێرت و قوتابخانە و شانۆکانی شاری بوخوم و شارەکانی دیکە چاکدەکەنەوە.