سەرکەوت محەممەد وێنەکێش

سەرکەوت محەممەد وێنەکێش
سەرکەوت یەکێکە لە وێنەکێشە ناودارەکانی کورد لە ئەڵمانیا، بەشی وێنەکێشانی لە زانکۆی بوخوم لە ئەڵمانیا تەواوکردووە، زۆربەی تابلۆکانی سێ رەهەندین. بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دوو پێشانگەی لە چین و ئەڵمانیا هەڵوەشانەوە، بۆیە لە ماڵەکەیدا بچووکترین پێشانگە بۆ مێروولەکان دەکاتەوە. لەم فیچەرەدا تابلۆ سێ رەهەندییەکانی سەرکەوت دەبینین.

سەرکەوت لە ساڵی 1975 لە قەزای دەربەندیخان لە باشووری کوردستان لەدایکبووە. تابلۆکانی بە هونەری سکرافیتۆ یاخود هونەری هەڵکۆلین، دروستدەکات. هەروەها پەرتووکێکیشی بە زمانی ئەڵمانی لەسەر ئەم رێبازە نووسیوە.

سەرکەوت لە ساڵی 1998 چووەتە ئەڵمانیا، لەوێ لە شاری بوخوم دەستی بە خوێندن لە هونەرەجوانەکان کردووە. تابلۆکانی لە چەندین پێشانگەی ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا نمایشکراون.
فیچەر, سەرنجڕاکێشترین بابەتی رۆژنامەوانییە. بابەتێکی درامی، هونەریی و داهێنەرانەیە، بایەخ بە لایەنی جوانی دیمەن و قسەی خۆش و کولتوور و بابەتە سەرنجڕاکێش و سۆفتەکانی ژیان دەدات. هەندێک چیرۆکی سەرنجڕاکێشی ژیان هەن، کە ناکرێ بە هەواڵ بڵاوبکرێنەوە، لە فیچەرێکی 5 خولەکیدا بەشێوەیەکی هونەری سەرنجڕاکێش پێشکەش بە بینەران دەکرێن.
ئێمە زیاتر گرنگی بە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و کوردانی تەواوی جیهان دەدەین، لەگەڵ چیرۆکە سەرنجڕاکێشە جیهانییەکان.
لە هەر فیچەرێک تەنیا بایەخ بە یەک لایەنی بابەتەکە دەدەین و بە شێوەیەکی ورد و جوان بۆ بینەرانی رووندەکەینەوە.