حەسەکە گەورەترین پارێزگای رۆژئاوای کوردستان

حەسەکە گەورەترین پارێزگای رۆژئاوای کوردستان
حەسەکە یەکێکە لە پارێزگا گەورەکانی رۆژئاوای کوردستان. گرنگترین شارەکانی حەسەکە، قامشلۆ و مالکییە و شەدادی و گرێ حمس و عاموودێن. 

ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە ملیۆنێک و 512 هەزار کەسە. نەتەوەکانی کورد و عەرەب و ئەرمەن لەم پارێزگایە دەژین، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سووریا بەشێک لە بازاڕەکانی حەسەکە داخراون. ئەم پارێزگایە بە بیرە نەوتەکانی لەسەر ئاستی سوریا و ناوچەکە ناسراوە 

تیمی رۆژ بەنێوبانگترین تیمی تایکواندۆی پارێزگای حەسەکەیە. بەشدارییان لە چەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کردووە. عەبدوڵڵا ئابێ دەڵێ: لە ساڵی 2019 سێ ملوانکەی نێودەوڵەتیمان بەدەستهێنا.هەروەها دەڵێ : بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەچینە وڵاتان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکان. 

بەهۆی زۆری نەتەوەی جیاواز حەسەکە بە خواردنی جیاواز دەوڵەمەندە. مەنسەف بەنێوبانگترین خواردنی پارێزگای حەسەکەیە. لە برنج و ساوار و قەرەخەرمان و گۆشتی بەرخ پێکدێت. مەنسەف لە حەسەکە بۆ میوانی تایبەت دروستدەکرێت. حەسەکە دەیەم گەورەترین شاری سوریایە.