دایکی پشیلە بێلانەکان
مسریخان مامۆستایەکی قوتابخانەیەکە لە شارۆچکەی بەستۆڕە. دوای دەوامی قوتابخانەی، خولیای بەخێوکردنی پشیلەیە. ئەو خانووێکی بەکرێ گرتووە تایبەت بە پشیلەکانی، رۆژانە خواردن و خواردنەوە و دەرمان بۆ پشیلەکان دێنێت. هەروەها پشیلە بریندار و برسییەکانی سەر شەقام دەباتەوەو چارەسەریان دەکات.
ئێستا مسریخان لە ماڵەکەیدا نزیکەی 20 پشیلەی هەیە، هەروەها بەهۆی نەخۆشییەوە 14 پشیلەی مردوون. لە شارۆچکەی بەستۆرە. چیرۆکی ژنێک پێشاندەدرێت کە بە دایکی پشیلە بێلانەکان ناسراوە.
بەهۆی ئازاردانی پشیلەکانی لەلایەن خەڵکەوە، لە شارۆچکەی بەستۆرە خانوویەک بەکرێ دەگرێ و پشیلەکانی تێدا بەخێودەکات.
مسریخان لەنێو حەوشەی ماڵەکەی گۆڕستانێکی بۆ پشیلە مردووەکانی دروستکردووە.
لە کوردستان ژمارەی سەگ و پشیلە بێخاوەنەکان دیار نییە، رۆژانە لەلایەن خەڵکەوە رووبەڕووی ئازار دەبنەوە و ژیانیان لەدەست دەدەن، بەشێکیشیان بەهۆی برسێتییەوە. بەڵام کەسانی وەکو مسریخان هەن کە لانەی نەرم و خواردن و خواردنەوەی گەرم و چارەسەری پزیشکی بۆ ئاژەڵە بێلانەکان دابیندەکەن.