فڕینی کۆترەکانی کوردستان

فڕینی کۆترەکانی کوردستان

کۆتر یەکێکە لە باڵندە ماڵییە جوان و باوەکان لە جیهاندا. لە جیهاندا کۆتر بەسەر 9 تیرەی جیاوازدا دابەشکراون. کارنۆ، مۆندین، یەعقووبی، خۆماڵی، زاجڵ، یەمەنی، هاقوو، تەقڵەباز، دیارترین تیرەکانی کۆترن. پێشتر کۆتر بۆ گەیاندنی نامە و پەیامی ئیمپراتۆرییەتەکان بەکارهێنراوە. جیهیاندا پێشبڕکێی کۆتر لە زۆربەی وڵاتاندا بەڕێوەدەچێت

لە کوردستان ساڵانە پێشبڕکێی کۆتر بەڕێوەدەچێت. بەهمەن کامیل یەکێکە لەوانەی زۆرترین خەڵاتی بردووەتەوە. کۆترەکان بە ژمارە و بە جی پی ئێس چاودێری دەکرێن. بەهمەن لە ماوەی 8 ساڵدا دەجار پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. ئەو کۆترەی یەکەم دەبێ نرخی تاوەکو 10 هەزار دۆلار بەرزدەبێتەوە.

بەهمەن بەمجۆرە باس لە کۆترکانی دەکات:

ئەو کۆترە زۆر بە وەفایە، لەبەر بە وەفاییەکەی زیاتر خولیایان بوومە. سەرەتا کە دەستمپێکرد، برادەرێکم جووتێکی پێدام. سەرەتا کە بەخێومکرد کولانە و شتم نەبوو. تەنەکەم بۆ لە ماڵ دانابوون، کە بەرەلام دەکردن دەهاتنەوە. سەرەتا بەشداریم لە پێشبڕکێ نەدەکرد.

کۆمەڵێ برادەر بوونە دۆسم چووین بۆ شوێنان کۆترمان دەهێنا. کەرکووک و سلێمانی و هەولێر پێشبڕکێیان دەکرد، منیش یەکێک بووم لە بەشداربووان. کە ناوم چووە نێو لیستەکانەوە، هێواش هێواش پەرەم بە هیوایەتەکەمدا. باوەڕبکە کاتێک دەچمە دەرەوەو دێمەوە کە دەیگرمە دەستم هێوور دەبمەوە.

ئەم کۆترە مواسەفاتی زیاترە لە کۆترەکانی دیکە، زۆر بە وەفایە. لە مەسافەی 100 هەتاوەکو 700 کیلۆمەتر سیباقی پێدەکەین. لە دونیادا پێی دەڵێن زاجل، بەڵام ئێمە پێیدەڵێین کۆتری نامەبەر. پێشتر لە ئەوروپا لە شەڕەکاندا نامەی پێ گوازراوەتەوە. وەکو تۆپی پێ لە ئەوروپا دەوری هەیە، بە تایبەت لە هۆڵەندا و بەلجیکا.

 

کاتێک پێشبڕکێ دەکەین، نزیکەی 150 کەس دەبین. لێژنەیەکی چوارکەسی دادەنرێن بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کارەکە بکەن. کە کۆترەکە بەسمە دەکرێ و داخیلی پێشبڕکێ دەکرێ، کەس بۆی نییە دەستی لێبدات، هەتا ئەو شوێنەی کە مەبەستییەتی و ئازاد دەکرێ. لە رۆیشتنی 100 کیلۆ تاوەکو 300 ئاساییە، بەڵام کە بووە 400 کیلۆ دەبی ئاو و خواردنی بدرێتێ.

لێژنەکە بە جیپی ئێس و بە کامێرا چاودێری چاودێری کۆترەکان دەکەن. ئەو جیهازەی هەمە بە موبایلەکەمەوە بەستراوەتەوە. هەر ئەنجامێکی هەبێ هەموو دونیا دەیبینێ. هەموومان کە بەشداردەبین کۆتری زۆرمان پێیە سەرەتا من 100 تاک کۆترم برد. هەندێجار دەڕواتە نێو کۆتری دیکە و ناگەڕێتەوە.

من لە هەر پێشبڕکێیەک هەشتا هەتا 100 کۆتر دەبەم، کە کۆترێکم لە 200 کیلۆمەتری ئەنجامێکی باشی دەبێت، هەر بۆ ئەو مەودایە دەینێرمەوە. ساڵانە ئەگەر 100 کۆتر ببەمە خەت، نزیکەی 40 کۆترم دەفەوتێ، بەڵام لەم 100 کۆترە دوو کۆترم ئەنجامی باشبێ، تۆڵەی هەموویم بۆ دەکاتەوە.

 

نزیکەی هەشت ساڵە ئەم کارە دەکەم. 10جار یەکەم بوومە.

 

ئەم جامانە بەشێکی کەمە لە خەڵاتەکانم، ئەمەیان هی 2017یە. لە مەندەڵی لە دووری 200 کیلۆمەتر  پلەی یەکەمم هێنا. ئەمە پلەی دووەمم هێنا، هەر لەو رۆژەدا پلەی یەکەم و دووەمم هێنا. ئەمەیان لە شێخ سەعدە پلەی شەشەمم هێنا. ئیدی هەتا خەڵاتەکان بچووکدەبنەوە پلەکان کەمدەبنەوە.

لە ساڵی 2019 لە مەندەلی و شێخ سەعد پلەی یەکەم و دووەمم هێنا. بڕۆ بۆ خەلیج یان ئەوروپا ئەو خزمەتەی بە کۆتری نامەبەر دەکرێ، مەگەر بۆ تۆپی پێ کرابێ. لە ساڵی 2021 یەکەم و دووەم و سێیەم خڵاتەکانیان ئۆتۆمبێل بوو. جگە لەوەش کۆتر پارەیەکی باش دەکات.