سەفقان ئۆرکێش هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان
سەفقان ئۆرکێش، یەکێکە لە هونەرمەندە ناودارەکانی رۆژئاوای کوردستان، لەساڵی 1976 لە شاری عاموودێی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. لەوێ دەستی بەخوێندن کردووە. لە منداڵییەوە بە تەنەکە و پارچە دار ئامێری تەمبووریدروستکردووەو دەستی بە میوزیک کردووە.
سەفقان نێوی تەواوی محەممەد رەمەزان حەسەنە، کە چەندین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە. ئەگەرچی ماڵی لە شاری عاموودێیە، بەڵام بەهۆی کارەوە لەشاری قامشلۆ نیشتەجێیە. سەفقان ئێستا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە ستۆدیۆی قامشلۆ.
سەفقان جگە لە دەنگە خۆشەکەی، توانای ژەنینی چەندین ئامێری موزیکی هەیە و زۆر لە گۆرانییەکانی نووسین و ئاوازی خۆیەتی. سەفقان لەگەڵ کانی هەڵەبجەیی بەرەو شاری عامووداێ دەچن و لەوێ پێکەوە گۆرانییەکی خۆش تۆماردەکەن، کە سەفقانی پێناسراوە، شارەوانی عاموودێ ناویان لە شارەکە ناوە عاموودێ هێلینا دڵان، کە لە گۆرانییەکی سەفقان ئۆرکێش وەرگیراوە.
فیچەر, سەرنجڕاکێشترین بابەتی رۆژنامەوانییە. بابەتێکی درامی، هونەریی و داهێنەرانەیە، بایەخ بە لایەنی جوانی دیمەن و قسەی خۆش و کولتوور و بابەتە
سەرنجڕاکێش و سۆفتەکانی ژیان دەدات. هەندێک چیرۆکی سەرنجڕاکێشی ژیان هەن، کە ناکرێ بە هەواڵ بڵاوبکرێنەوە، لە فیچەرێکی 5 خولەکیدا بەشێوەیەکی هونەری سەرنجڕاکێش پێشکەش بە بینەران دەکرێن.
ئێمە زیاتر گرنگی بە چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکانی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان و کوردانی تەواوی جیهان دەدەین، لەگەڵ چیرۆکە سەرنجڕاکێشە جیهانییەکان.
لە هەر فیچەرێک تەنیا بایەخ بە یەک لایەنی بابەتەکە دەدەین و بە شێوەیەکی ورد و جوان بۆ بینەرانی رووندەکەینەوە.