راپەڕینی رانیە
یەکەم فیشەکی راپەرینی ٥-٣-١٩٩١ لە شاری رانیە لەبەردەم مزگەوتی ناجیەخان تەقێندرا، دواتر بە پاڵپشتی هاونیشتمانیان لە ماوەی چەند کاژێرێک تەواوی رانیە لەحکومەتی بەعس پاککرایەوە و لهو راپهڕینه خەڵکی رانیە لە زۆربەی شارەکانی باشوری کوردستان شەهیدیان داوە، كه به هۆی ئهنفالهوه پهرتهوازه پهرتهوازهی شارهكانی دیكه بوون.
ئەو شەقامەی لە راپەرین یەکەم فیشەکی تێدا تەقێندرا ، ئێستا بێ خزمەتگوزارییە و لە بری قیرتاوکردن چەورێژ کراوە.
خەلکی رانیە بە تەنیا بەوە نەوەستان، کە شارەکەیان لە حکومەتی بەعس پاک بکەنەوە، بەلکو شان بەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئازاد کردنی شاروشارۆچکەکانی باشوری کوردستان بەشداریان کردووە و وەک خۆیان دەڵێن لە زۆربەی شارەکان شەهیدیان داوە.
رۆشنبیر و نوسەران و هونەرمەندانی رانیەش لە رۆژانی راپەرین هەم چەکدار بوون، هەمیش لەرێگای دروشمەکانیانەوە خەڵکیان هاندەدا بۆ بەژداری کردن لەراپەرین و ئەرکی پاسەوانی کردنی کەلوپەلە بەهادارەکانی رانیەشیان دەکرد و بەشێکێکی دیکەشیان لەگەڵ کرێکارەکانی شارەوانی ئەرکی پاککردنەوەی رانیەیان لە ئەستۆ گرتبوو.
لەگەڵ تەقینی یەکەم فیشەکی راپەرین، بڵندگۆی مزگەوتەکانی رانیە، جگه له بانگدان ئەرکیکی دیکەیان بۆ زیاد بوو، ئەویش هاندانی جەماوەر بوو بۆ بەشداریکردن لە راپەرین.

بهشی بكه لە