قەڵای سپی حەسار
قەڵای سپی حەسار، یەکێکە لە قەڵا سەرنجڕاکێشەکانی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، قەڵاکە دەکەوێتە سەر بەرزترین گردی ناوچەکە.
مێژووی گردەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین. قەڵای سپی حەسار دەکەوێتە نێوەڕاستی قەزای چەمچەماڵ.
لە ساڵی 2010 تیمێکی ئەڵمانی پشکنینی بۆ کرد و چەندین پارچە گۆزە و پارچەی شوێنەواری تێدا دۆزرایەوە.
د.کۆزاد محەممەد، سەرۆکبەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانیدەڵێ "جێی داخە تاوەکو ئێستا ئەو کنەوپشکنینانەی کراون بۆ ئەم قەڵایە زۆر کەم و کورتخایەن بوون. نەتوانراوە کنەوپشکنینی تەواوی تێدابکرێت و بەڵگەی زیاتر بدۆزرێتەوە، بۆ ئەوەی بزانین بەڵگە بیناسازییەکانی و نووسینەکانی چین، لە کۆندا چ ئاوەدانییەک هەبووەو چ قەومێک لێرە ژیاون؟".
بهشی بكه لە