مێژووی کۆبانێ
ئەگەر چی بە چەک و تفاقێکی کەمەوە، شەڕڤانانی کورد بەرگریان لە کۆبانێ دەکرد و تەسلیمی داعش نەبوون، بەڵام چەندین گەڕەک کەوتە دەست داعش، دواتر بەهۆی هێزی پشتیوانی پێشمەرگە و بۆردوومانی هاوۆەیمانان، کۆبانێ بە تەواوی لە دەستی داعش دەرهێنرا.
وەکو خەڵکی ناوچەکە باسی دەکەن، پێشتر کۆبانێی تەنیا دوو گوند بووە، گوندی کانی عەرەبان کە کەوتبووە رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەروەها کانێی مشدێ کەوتبووە رۆژئاوای کۆبانێ.
کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر کەسایەتی و ناوداری تێدا هەڵکەوتوون، وەک هەم و کەرعێ - نەجیب بەسراوی) کە لە خێڵی کێتکانن و (بۆزان بەگ ) سەرۆکی خێڵی بەرازان ، هەروەها گەلێک کەسایەتی و ناوداری دیکە لە کۆبانێ هەن لەوانە ( جان دۆست - جان باپیر -مەلایێ کورد -رۆنی عەلی) .
دوای دانانی سنوور لەنێوان تورکیاو سووریا لە ساڵی 1921دا کۆبانێ بووە بەشێک لە سووریا و بەعەرەبی پێیان دەگووت عەین ئەلعەرەب، بە تورکیش مورشید پنار. کۆبانێ بە شاری حەلەبەوە بەسترایەوە کە نزیکەی 150 کیلۆمەتر لەو شارەوە دوورە، بەڵام بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری بە پارێزگای رەقاوە بەسترانەوە.
هەروەها ژمارەی دانیشتوانی کۆبانێ دەگاتە 363 هەزار کەس، بەپێی دواین ئامارە فەرمییەکانیش رووبەری ناوچەی کۆبانێ دەگاتە 4000 کیلۆمەتر دووجا. رووبەری ئیداری شارەکەش 2730 کیلۆمەتر دووجایە و زیاتر لە 370 گوندی هەیە.
لە 2-7-2014 داعش هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کۆبانێ و لە رۆژئاواو باشوورەوە گەمارۆی شارەکەی دا، بەو هۆیەوەش بەسەدان هەزار هاونیشتمانی ئاوارەی باشوور و باکووری کوردستان بوون.
بهشی بكه لە