قەیسەری کفری
قەیسەری کفری
لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستاندا، بەزاڕی کۆن هەن کە پێیان دەڵێن "قەیسەری". بەشێکیان کێشەی ناوچەکانیانەوە تێکدراون و نەتوانراوە كۆنترۆڵ بکرێن.
یەکێک لەو بازاڕانە دەکەوێتە شاری کفری، لە دەڤەری گەرمیان، مێژووی قەیسەری کفری دەگەڕێتەوە بۆ پێش 100 ساڵ.
دوای راپەڕینی ساڵی 1995، بەشێکی زۆری ئەو قەیسەرییە رووخاوەو رووخسارە کۆمەڵایەتییەکەی لەدەستداوە.
خەڵکی کفری دەڵێن، ئەم بازاڕە پێشتر شوێنی کۆکردنەوەی بازرگان و خەڵکی بووە، کە بەو ناوچەیە هاتووچۆیان کردووە، هەروەها دەڵێن لەو بازاڕە عەرەب و کورد و مەسیحی و جوولەکە پێکەوە دووکانیان هەبووەو مامەڵەیان کردووە.
دووکاندارانی نێو قەیسەرییەکە و خەڵکی کفری نزیکەی 15 دووکاینان لەسەر ئەرکی خۆیان نۆژەنکردووەتەوە، بەشێوازی مۆدێرن دروستکراون، نەک لەسەر شێوە کۆن و مێژووییەکەی.

بهشی بكه لە