یاری منداڵان
هەر مرۆڤێک لە قۆناخێکی تەمەنیدا هۆگری یاری منداڵان بووە و بە تووندی پەیوەستبووە پێیانەوە.
ئێستا لە ئیستەنبوڵ بۆ گێڕانەوە و پاراستنی رابردوو و بیرەوەری مۆزەخانەیەک بە ناوی مۆزەخانەی یاری منداڵان کراوەتەوە ماوەی 10 ساڵە منداڵ گەنج، ژن و پیاو سەردانی دەکەن، سەردانیکردنی ئەو مۆزەخانەیە لەلایەن منداڵێکی سێ ساڵانەوە تاوەکو پیرێک وەک ئەوە وایە بچنەوە نێو یادەوەری و دونیای ئەو شتانەی کە لە قۆناخێکی تەمەندا هۆگری بوون.
ئەو یاریانە رۆژگارێک بووبوونە هاوەڵی مرۆڤ، لە کاتێکدا کە ئەو کەسانە لە قۆناخی هەرە پاکیزەیی تەمەنیاندابوون، ئەو یارییانە بوون کاتێک دەخەوتن لەپاڵ سەریانەوە بوون، یاخود لە کاتی سەرمادا ئەو یارییە منداڵانە لە پاڵیانەوە بوون، بێگومان هیچ کەسێک نییە لە ساتێکدا نەژیابێ کە تێیدا گەمە بە یاری منداڵان نەکردبێ، یاخود ئەوکاتەی بووەتە خاوەنی یەکێک لەو یارییانە لەخۆشیان نەفڕیبێ وەک ئەوەی هەموو ماڵی دونیا بووبێتە موڵکی ئەو.
ئەو یاری و کولەپەلانەی کە کاریگەرییەکان هەبووە لەسەر دروستکردنی جیهانێکی خەیاڵی منداڵان و کەسایەتییەکان بۆ داهاتوو.
ئاسڵی نوح ئۆغڵو، بەرپرسی مۆزەخانەی یاری منداڵان "یاری منداڵان شتێکی وان کە لە قۆناخێکی تەمەنی هەر کەسێکدا هەن، لەبەر ئەوە کاتێک ئەو کەسانەی بە تەمەنیشن دێنە مۆزەخانە چێژێکی زۆر لە بینینی شتەکان وەردەگرن، کاتێک گوێیان لێدەگری دەتوانی گوێبیستی ئەوە ببیی کە لەبەرخۆیانەوە دەڵێن 'ئاها منیش لەوەم هەبوو!' بەم شێوەیە بیرەوەرییەکانیان دەگێڕنەوە".
بهشی بكه لە