هواوی
هواوی
کۆمپانیای هواوی. دەستەڵاتی زەبەلاحی بەرهەمهێنانی موبایل زیرەک لە جیهاندا، کە دووەم کۆمپانیای گەورەی جیهانە لە بەرهەمێنانی موبایل.
لە جەرگەی ئابووریەکی بەهێزی جیهان و لەچین لە ساڵی 1987 لەلایەن رێن ژین فێی سەرمایەداری ناوداری چینییەوە دامەزراوە.
هەر لە هەنگاوە سەرەتاییەکانی کارەکانی زۆر زوو بوو بە یەکێک لە رەکابەرە سەرەکییەکانی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بواری موبایلی زیرەک...
کۆمپانیای هواوی بە گشتی و بە داهێنانی سیستمی 5جی بەتایبەتی بووە بە چەقی ململانێی جەنگی ئابووریی نێوان ئەمریکا و چین.
لە سەرەتای ساڵی 2019 لەلایەن دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکا پرۆژەیەک درایە کۆنگرە بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی هواوی.
گەمارۆکان لەسەر هەردوو بەشی هاردوێر و سۆفتوێرن. شارەزایانی ئابووری و تەکنەلەۆجی لەو بڕوایەدان کە گەمارۆکانی ئەمریکا گورزێکی کوشندە دەبن کە بەر ئابووری چین و پەیکەرەی کۆمپانیای هواوی دەکەون.
بەشێوەیەک کە دەگوترێت نزیکەی 30 ملیار دۆلار زیان لە ساڵی 2019 بەر ئەوە کۆمپانیایە دەکەوێت.
رووداو: ئەم ماوەیە ئێوە بە ڕۆژانێکی سەختدا تێدەپەڕن، چۆن داهاتووی هواوی دەپارێزن؟
وەڵام: گرنگترین شت کە ئێمە بتوانین بیکەین، بریتییە لە بەردەوامبوون لە داهێنان و هەروەها بەردەوامبوون لەدابینکردنی پێداویستییەکانی
بەکاربەرانمان. یەکێک لەو ئاستەنگانەی ئێمە لەم ساتەدا هەمانە بریتییە لەوەی کە حکومەتی ئەمریکی رێگریی دەکات لە کڕینی تەکنۆلۆژیای هواوی لە
ئەمریکا، ئەمە کردەیەکە کە ئێمە پێشبینیمان کردبوو، بۆیە ئێمە چەند هەنگاوێکی سەرتاییمان ناوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لە سەر بازرگانییەکەمان بۆ کەمترین ئاست. بۆیە ئێمە جێگرەوەمان هەیە، ستراتیژیئەڵتەرناتیڤ، ئێمە نامانەوێت ئەو ستراتیژە بەکار ببەین، ئێمە ئاسوودەین لەگەڵ زنجیرەی دابینکردنی جیهانی کە بە باشی کار دەکات؛ دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی لێدەردەچێت، بەڵام ئێمە متمانەمان بە داهاتوومان هەیە.
رووداو: پلانی A، B یاخود C ئێوە چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی ئەمریکا دەیخاتە بەردەمی ئێوە؟
وەڵام: هەندێک لەو بەربەستانە لە بازاڕی ئەمریکی جێبەجێدەکرێن؛ سەبارەت بە هواوییەوە، ساڵی رابردوو، داهاتی زیاتر بووە لە 100 ملیار دۆلاری ئەمریکی، بەشێکی زۆر بچووکی لەوانەیە لە بازاڕی ئەمریکی بووبێت، لەدەستدانی دەستگەیشتن بە بازاڕی ئەمریکی بۆ فرۆشتن، لە رووی بازرگانی و داراییەوە کێشەیەکی گەورە نییە بۆ هواوی، ئێمە پێمانوایە ئەوە کێشەیە بۆ ئەمریکا، چونکە ئەوان دەستیان بە داهێنانەکان ناگات، دەبێت نرخێکی زیاتربدەن، بۆیە پێمانوایە ئەمە خراپە بۆ بەکاربەرانی ئەمریکی، کە هواوی لە بازاڕەکاندا کێبڕکێ نەکات. هواوی هیچ کات پشتی بە تاکە وڵاتێک نەبەستووە، یان تاکە دابینکەرێک، ساڵی رابردوو ئێمە 70 ملیار دۆلارمان بە دەستهێناوە، دۆلاری ئەمریکی، لە شوێنانی دیکەی جیهانەوە، 11 ملیار لەوە لە ئەمریکاوە هاتووە، بەڵام لە هەندێک کەیسدا ئێمە دەتوانین دابینکەری ئەڵتەرناتیڤ پەیدابکەین.
ئایا پڕۆسەکە ئاسان و نەرم دەبێت؟
نەخێر. چونکە ئەوە شەڕێکی جیۆسیاسییە. بەڵام هواوی دڵنیایە کە ئێمە دەتوانین بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنی بەکاربەرانمان. پێویست ناکات بەکاربەرانمان نیگەران بن، هواوی ئەوە ئەنجام دەدات کە هەمیشە ئەنجامی داوە، پاڵپشتییکردنی بەکاربەرانمان و لە یەکەم دانانی بەکاربەرانمان. ئەمە یەکەم ئاستەنگ نییە کە هواوی رووبەرووی بووبێتەوە، لەو باوەڕەشداین کە رێگایەک دەدۆزینەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئیستا و بەردەوام دەبین لە هێنانی بەها بۆ بەکاربەرەکانمان.
رووداو: ئەی چی لەبارەی گووگڵ و فەیسبووک ، ئەو بڕیارەی کە داویانە، ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ هواوی یاخود جێگرەوەیەکتان هەیە ؟
وەڵام: ئێمە هەندێک کات کارمان کردووە لە سەر سیستەمی جێبەجێکردنی جێگرەوەی ئەندریۆد، ئێمە نامانەوێت ئەوە بەکار ببەین، دەزانیت کە ئەندریۆد پێشکەشکردنێکی زۆر پێشکەوتووی هەیە، گەورەترین پلاتفۆرمە بۆ ئامێری مۆبایل، مۆبایلی زیرەک و تابلێت لە جیهاندا، هەروەها بۆ ئێمەش بە باشی کاردەکات، دەمانەوێت بەردەوام بین لە بەکاربردنی ئەندریۆد، ئێمە دەزانین کە گووگڵیش سوورە لە سەر کارکردن لەگەل هواوی، لەگەل دووەم گەورەترین کۆمپانیای مۆبایلی زیرەک لە جیهاندا و هەروەها دووەم گەورەترین بەکاربەری ئەندریۆد لە جیهاندا؛ بۆیە ئێمە وامان پێباشترە کە بەردەوام بین؛ ئەگەر پیویست بێت ستراتیژی جێگەرەوە بگرینە بەر، ئەوا ئێمە ستراتیژی جێگرەوەمان هەیە.کۆمپانیای هواوی گەورەترین کۆمپانیای بەرهەم و ئامێرەکانی پەیوەندییە لە جیهاندا.
هواوی 131 گرێبەستی هەیە بۆ دابینکردن و رێکخستنی تۆرە زەبەلاحەکانی پەیوەندی لە جیهاندا.
سیستمی 5جی یەکێک لە خاڵە سەرەکی و بەهێزەکانی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییانەی هواوییە، کە زیاتر لە 30 وێستگەی گەورەی گواستنەوەو گەیاندنی لە سەر ئەم سیستەمە لە جیهاندا لەلایەن هواوییەوە دامەزراون.
رووداو:بەڕێز وینتەر دەتوانی باسی سیستەمی 5 جی هواوی و ئەم پێشانگایەمان بۆ بکەی ؟
ئەوەی کە ئێستا ئێوە لێرە دەیبینن پێشانگەی هواوییە کە تۆڕی بازرگانی هواوی لەخۆ دەگرێت کە هاردوێر، سۆفتوێر، تۆرەکانی موبایل و ئەنتەرنێت دابیندەکات.
ئێمە ئەمە بۆ هەموو جیهان و 170 وڵات ئەنجام دەدەین. ئێمە لەگەڵ 500 ئۆپێراتۆری پەیوەندییەکان کار دەکەین کە 1500 تۆڕ لەخۆ دەگرێت.
من بیستوومە ئەگەر هەموو کێبڵ و فایبەر ئۆپتیکەکانی ئێمە ئەندازە بگریت دەتوانین 13 جار بە دەوری گۆی زەویدا بیانسووڕێنیتەوە. بۆیە تۆڕێکی زۆرن.
هواوی بازرگانییەکی جیهانیشی هەیە. هەروەک دەزانن ئێمە مۆبایلی زیرەکیش بەرهەمدەهێنین. هەروەها ئێمە کۆمپانیای سەرمایەگوزاریشمان هەیە. بەڵام ئێستا ئێمە لە رێگەی تۆڕەکانەوە کارەکانمان دەکەین.
رووداو:دەمەوێ شتێک بپرسم بۆچی هواوی هێندە گرینگی بە سەنتەری توێژینەوە و
گەشەسەندن دەدات؟
وەڵام: ئێمە 30% زیاتر لە دوو رەکابەرەکانمان وەکوو ئێریکسن و نوکیا زیاتر لە توێژینەوە گەشەپێدان خەرجدەکەین. کە لەجیهاندا پێموایە پلەی شەشەممان هەیە لە خەرجکردن بۆ توێژینەوەو گەشەپێدان. ئێمە ئەو کارەمان لەسەر ئاستی جیهان ئەنجامداوە کە لە 170 وڵاتی جیهان سەنتەری توێژینەوەمان هەیە چونکە ئێمە لە 170 وڵاتی جیهان کڕیارمان هەیە. بۆ نمونە ئێمە لە میلان لە بوواری تەکنەلۆجی مایکرۆڤەیڤ سەنتەری توێژینەوەمان هەیە، لە سوید بۆ وایرلێس و لە روسیا بۆ ماتماتیک.هەروەها پێموایە 16 سەنتەری دیکەش لە جیهاندا خەریکن رێکدەخرێ، هەروەها 35 سەنتەر کە بەردەوام لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ئەندازیاران کار دەکەن بۆ نوێگەری و داهێنان و هەرەوەها دۆزینەوی رێگەچارە بۆ چارەسەری کێشەکان. تۆ لەسەر باشترین دەرئەنجام لێت پرسیم، هەروەک دەزانین بەر لە هەموو شت، ئێمە لێرە وەکوو پێشانگەیەک بۆ تۆڕەکان، تەکنەلۆجی 5جی نمایش دەکرێت کە هواوی لەم بووارەدا پێشەنگە لە جیهاندا، کە ئێمە 40 گرێبەستمان بۆ رێکخستنی ئەم سیستمە لە جیهاندا واژو کردووە و هەوەها 70 هەزار بنکەی 5جیمان لە جیهاندا دروستکردووە، کە زیاترە لە ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ ئەم بنکانە لە جیهاندا. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لە جیهاندا 188 هەزار کارمەندمان هەیە کە نزیکەی ٤٥%یان لە بوواری توێژینەوەو گەشەپێدان کاردەکەن. ئێمە ئێستا خەریکین باشترین دەرئەنجاممان لە بوواری 5 جی بەدەستدەهێنین و دەبینە پێشەنگ لەو بووارەدا.
توێژینەوە و پەرەپێدان بەشێکی سەرەکین لە کۆمپانیای هواوی.
لە بەشی توێژینەوەو پەرەپێدانی ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە 80 هەزار کارمەند هەن کە کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی بەشی زانستی و تەکنەلۆجی.
ئەم سەنتەرەی کە ئێستا ئێمە هاتووین،بەشی نوێی سەنتەری توێژینەوەی هواوییە کە لە 12 شاری تەکەنەلۆجی پێکهاتووەو هەرشاریک بەناوی یەکێک لە شارە ئوروپییەکانەوە ناو لێندراوە.
ئەم سەنتەر ئەوندە بەرفراوانە کە دەبێت بە شەمەندەفەر هاتوچوی تێدا بکرێت... شەقامی بازنەیی دەوری سەنتەرەکە نزیکەی 9 کیلۆمەتەرە کە هێشتا لە ژێر کارکردندایە.
رووداو: چەند کەس کاردەکەن لێرە؟
وەڵام: دوای تەواوبوونی کۆتایی، ئەم شوێنە نزیکەی 20 هەزار ستاف لەخۆدەگرێت.
پرسیار: باشە، جیاوازیی ئێوە چیە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە؟
وەڵام: لایەنی باشەی ئێمە لە بەردەوامبوونی وەبەرهێنانە لە گەشەپێدان و توێژینەوە، هەموو ساڵێک دەبێت زیاد لە 10% وەبەرهێنان بکەین لە داهاتی جیهانیمان بۆ گەشەپێدان و توێژینەوەی خۆمان؛ لە راستیدا، ساڵی رابردوو، زیاتر لە 15 ملیار دۆلار وەبەرهێنانمان کردووە لە گەشەپێدان و توێژینەوە.
پرسیار: باشە، هواوی بۆچی شوێنێکی گەورەی لەم شێوەیەی بۆ سەنتەری توێژینەوە درووستکردووە، جیا لەو هەموو دیزاینی بیناسازیەش؟
وەڵام: لەبەرئەوەی ئێمە لەم کەرتەی تەکنۆلۆژین، پێویستە فۆکەس بخەینە سەر توێژینەوە و گەشەپێدان، بۆ پاراستن و بەردەوامبوون لە باش بوون ؛ چونکە ئەم کەرتە هەموو رۆژێک لە گۆڕاندایە.
کۆمپانیای هواوی لە رۆژهەڵاتی دووری جیهانەوە بووەتە جێگەی مەترسی بە پلەی یەکەم بۆ ئەمریکا و بە پکەی دووەم بۆ دەستەڵاتە گەورەکانی ئابووری رۆژاوای جیهان.
لە ساڵی 2017ەوە کۆمپانیایە هواوی زۆترین گەشەی ئابووری هەبووە لە نێوان کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجی و موبایلی زیرەک.
کە لە هەر 5 کیشوەری جیهان زۆرترین رێژەی فرۆسی هەبووە.
لە ساڵی 2009 تاوەکو ساڵی 2019 داهاتی ئەم کۆمپانیایە لە 20 ملیار دۆلارەوە گەیشتووەتە نزیکەی 120 ملیار دۆلار.

بهشی بكه لە